Hasan Esen,Rewa Mahmut Hasan
29 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 30 حوزەیران 2017
برۆکسل - AA
سکرتێری گشتی ناتۆ، یەنس ستۆلتنبێرگ رایگەیاند کە پەرە بەهێزەکانی هاوپەیمانێتیەکە دەدەن لە ئەفغانستان و گوتی: "لە ئێستادا ١٥ وڵات بەڵێنی پشتگیری زیاتریان داوە .چاوەڕێی پشتگیری زیاتری نێودەوڵەتین".
ستۆلتنبێرگ بەر لە دەستپێکردنی کۆبوونەوەی وەزیرانی بەرگری ناتۆدا لێدوانی بۆ رۆژنامەنووسان دا و ئاماژەی بەوەدا کە کۆتایی دەهێنن بە کۆبووەیەکی تایبەت بە پشتگیری وڵاتان لە بارەی ئەفغانستان و گوتی: "مشتومڕ دەکەین لەسەر بوونی وڵاتانی ناتۆ لەو وڵاتە لە داهاتوودا. بەرپرسانی سەربازی داوای چەند هەزار سەربازێکی دیکەیان کرد بۆ ئەرکەکانیان لە ئەفغانستان. من ئەمڕۆ دەشێم پشتگیری لە زیادکردنی پێگەی سەربازیمان بکەم لە ئەفغانستان، لە ئێستادا ١٥ وڵات بەڵێنی پشتگیری زیاتریان داوە .چاوەڕێی پشتگیری زیاتری نێودەوڵەتین".