Hemın Othman Mohammed
20 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 21 تەمووز 2016
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند: "پاش هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی 15ی ته‌مووزی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی، هه‌موو شتێك له‌ژێر كۆنترۆڵدایه به‌ڵام ناتوانرێت بگوترێت كه‌وا له‌سه‌دا سه‌د مه‌ترسی نه‌ماوه".
له دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست، چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند: "له 15ی ته‌مووزدا رووبه‌ڕووی هه‌وڵێكی كوده‌تا بووینه‌وه و له ئێستادا هه‌موو شتێك له‌ژێر كۆنترۆڵدایه به‌ڵام ناتوانم بڵێم كه‌وا له‌سه‌دا سه‌د مه‌ترسی نه‌ماوه. له‌به‌رئه‌وه هه‌ندێ رێ و شوێن ده‌گرینه‌به‌ر. لێكۆڵینه‌وه‌كان درێژه‌یان هه‌یه و رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر ئه‌و گرووپه ده‌ستی پێكردووه".
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا چاوش‌ئۆغڵو، باسی له‌وه كرد كه گوله‌ن له پشت كودهتاكهوهیه و ئه‌مریكا زۆر باش ئه‌وه ده‌زانێت.