Sangar Hamad Azeez
20 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 21 تەمووز 2016
بە گوێرەی روونکردنەوەیەکی وەزارەتی پەروەردەی ئازەربایجان، بڕیاری داخستنی زانکۆی کافکاسی سەربە رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچی دراوە.
بڕیارە دوای ئەوەی بە فەرمی دۆسییەکان لەبارەی پەیوەندی بە رێکخراوی فەتحوڵڵاچییەوە رادەست دەکرێن قوتابییەکانی ئەو زانکۆیە بۆ زانکۆکانی دیکەی ئەو وڵاتەکە بگوازرێنەوە.
زانکۆی کافکاس کە لە ساڵی ١٩٩٣ دامەزراوە یەکەم زانکۆی گولەنییەکان بوو لە دەرەوەی تورکیا، وەک نەریتێکیش بەرپرسانی ئەو زانکۆیە قوتابییەکانیان کۆدەکردەوە و ئەو نزا خراپانەی فەتحوڵڵا گولەنیان بۆ دەگوتن کە دژی سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان بوون و بەزۆرەملێ قوتابییەکانیان ناچار دەکرد تا بڵێن ئامین.
لە ساڵی ٢٠١٤دا، ١٣ فێرگە و ١١ قوتابخانەی سەربە رێکخراوی تیرۆریستی فەتحولڵاچی لەو وڵاتە داخران.