Mazın Asad
21 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 22 شوبات 2017
پاریس - AA
سەرکۆماری فەڕەنسا فڕانسوا ئۆلاند ئاماژەی بە پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ عێراق لە بەرەنگاریی داعش کرد و گوتی: "سوپای عێراق لە لای رۆژئاوای مووسڵ بەرەنگاریی داعش دەبێتەوە. لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەوبارەیەوە پشتیوانی لە سوپای عێراق دەکەین".
ئۆلاند لە کۆشکی ئێلیزێ پێشوازی لە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان مەسعود بارزانی کرد.
دوای کۆبوونەوەکە، ئۆلاند لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەوانان ئاماژەی بەوە دا کە لە کۆبوونەوەکەی لەگەڵ بارزانی پرسی بەرەنگاربوونەوەی داعش تاوتوێ کراوە و گوتیشی: "ھێزەکانی پێشمەرگە بۆ رزگارکردنی موسڵ، لە ریزەکانی پێشەوەی شەڕ رۆڵێکی زۆر گرنگ دەگێڕن. سوپای عێراق لە لای رۆژئاوای موسڵ بەرەنگاریی داعش دەبێتەوە. لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەوبارەیەوە پشتیوانی لە سوپای عێراق دەکەین".
لە لایەکی دیکەوە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان مەسعود بارزانی بەھۆی پشتگیرییەکانی فەڕەنساوە ستایشی ئۆلاندی کرد و رایگەیاند: "لەگەڵ ئۆلاند تاوتوێی چۆنیەتی ئەنجامدانی کاری ھاوبەش لە بەرەنگاربوونەوەی داعش و پشتگیری فەڕەنسا بۆ ھێزەکانی پێشمەرگە کراوە".