Sangar Hamad Azeez
21 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 22 شوبات 2017
ئەنقەرە-AA
لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکان لە دۆسیەی تیرۆر، بریکاری فراکسیۆنی هەدەپە لە پەرلەمانی تورکیا، ئیدریس بالوکەن کە دوای لێکۆڵینەوەی سەرەتایی بڕیاری ئازادکردنی بۆ دەرکرابوو، سەرلە نوێ لە ئەنقەرە دەستگیر کرایەوە.
بریکاری فراکسیۆنی هەدەپە لە پەرلەمانی تورکیا، ئیدریس بالوکەن لەلایەن تیمی دژە تیرۆری سەربە بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی ئەنقەرەوە دەستگیر کرا.
راشگەیەنرا کە دوای ئەنجامدانی رێکارە یاساییەکان لە بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی ئەنقەرە، بەفەرمانی داواکاری گشتی ئەو شارە ئیفادە لە بالوکەن وەردەگیرێت.
لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکان لە تیرۆر، بریکاری فراکسیۆنی هەدەپە لە پەرلەمانی تورکیا، ئیدریس بالوکەن لە ٣٠ کانوونی دووەمی ئەمساڵ لەلایەن دادگاوە بڕیاری ئازادکردنی بۆ دەرچوو، بەڵام دادگای باڵا تانەی لە بڕیارەکە دا و لە ١٧ی ئەم مانگە دووبارە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکرایەوە.