Haydar Hadi,Ramal Abdullah Mahmood
06 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 08 حوزەیران 2018
به‌غدا – AA
په‌رله‌مانی عێراق بڕیاری دا به تۆمه‌تی فرت و فێڵ له سیسته‌می ئه‌لیكترۆنی هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كانی ١٢ی ئایاردا، له سه‌رتاسه‌ری عێراق ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بژمێردرێنه‌وه.
له دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراقدا بڕیار درا به تۆمه‌تی فرت و فێڵ له سیسته‌می ئه‌لیكترۆنی هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كانی ١٢ی ئایاردا، له سه‌رتاسه‌ری عێراق ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بژمێردرێنه‌وه. جگه له‌و بڕیاره هاوكات كۆمیسیارانی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له ئه‌ركه‌كانیان سڕكران و له بری ئه‌وان نۆ دادوه‌ر دامه‌زرێندران.
دانیشتنه‌كه به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق سه‌لیم ئه‌لجبوری و به‌شداری ١٧٢ په‌رله‌مانتار له كۆی ٣٢٩ په‌رله‌مانتار به‌ڕێوه‌چوو.
دوای بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی عێراقی ئه‌رشه‌د ساڵحی له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا كه له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاوی كرده‌وه پیرۆزبایی له توركمانه‌كان كرد.
ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوبۆته‌وه له كاتی پرۆسه‌ی ده‌نگدان و له رێگای به كارهێنانی سیسته‌می ئه‌لیكترۆنی له ته‌واوی عێراق به تایبه‌تی ناوچه‌كانی باكوور و له‌سه‌روویانه‌وه كه‌ركووك فرت و فێڵ له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا كراوه.
توركمانه‌كانی كه‌ركووك یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان به ئه‌نجامده‌ری ئه‌و فرت و فێڵانه له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن له پارێزگاكه.
توركمانه‌كان ماوه‌ی ٢٥ رۆژه له سه‌ر یه‌ك له ناو شاری كه‌ركووك به پاساوی فرت و فێڵ له هه‌ڵبژاردن و دزینی ده‌نگه‌كانیان خۆپیشاندان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و له‌لایه‌ن عه‌ره‌به‌كانی كه‌ركووكیشه‌وه پشتگیری خۆپیشاندانه‌كان ده‌كرێت.