Ayşenur Sağlam,Mehtap Yılmaz
06 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 06 حوزەیران 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا بۆ کاروباری ئابووری، مه‌همه‌ت شیمشه‌ک له میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌یه‌كی TRT Haberدا، وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دایه‌وه سه‌باره‌ت به بابه‌ته‌كانی رۆژه‌ڤ.
شیمشه‌ک باسی له‌وه كرد كه پاش هه‌لبژاردنه‌كانی 24ی حوزه‌یران، به سیستمێكی نوێ دهستدهكریت به به‌ڕێوه‌بردنی توركیا و له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌رده‌مه نوێیه‌دا باری نائاسایی هه‌لده‌گیرێت. گوتیشی: "له ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا كاره‌سات نه‌ما به‌سه‌ر توركیادا نه‌یه‌ت. نه‌زانی ده‌بێت بانگه‌شه‌ی ئه‌وه بكرێت ره‌وشی ئابووریی ئه‌مڕۆ ئه‌و كاره‌ساتانه په‌یوه‌ندییان به‌یه‌كه‌وه نییه. ئه‌گه‌ر بۆ رۆژێكیش پێویست نه‌بێت به‌رده‌وامی باری نائاسایی ناخوازین، به‌ڵام هه‌لومه‌رجه‌كان توركیای ناچاركرد. پشتیوان به‌خوا له قۆناغی نوێ‌دا له‌گه‌ڵ كه‌مبوونه‌وه‌ی مه‌ترسیی تیرۆر باری نائاسایی به‌رده‌وام نابێت. كوده‌تای ناپاك تێكه‌ڵ و ئاڵۆزبوو دژ به ده‌وڵه‌ت، دیموكراسیی و ده‌وڵه‌تی یاسا. توركیا پێویستی به رێوشوینی زیاده‌بوو بۆ به‌رگریكردن له خۆی. كاتێک ئه‌و مه‌ترسیانه‌مان كۆنترۆڵكرد ئه‌و ئامرازه‌یان له‌ده‌ست ده‌ستێنین كه له ده‌ره‌وه تێروانینی توركیای پێتێكدهدهن".
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.