Hakan Çopur,Hemın Othman Mohammed
22 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 22 تەمووز 2017
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی گوته‌بێژی كۆشكی سپی، شان سپایسه‌ری په‌سه‌ند كرد و، سارا ساندێرسی خسته شوێنی كه پۆستی جێگری گوته‌بێژی به‌ڕێوه ده‌برد.
كۆشكی سپی ئه‌مریكا، له دوو راگه‌یه‌ندراوی جیادا ورده‌كاریی سه‌باره‌ت به گۆڕانكاری پۆستی گوته‌بێژی خسته‌ڕوو.
سپایسه‌ر كه ده‌ستبه‌جێ له دوای ده‌ستبه‌كاربوونی تره‌مپ وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مریكا، كرایه گوته‌بێژی كۆشكی سپی، له كاتێكدا كاته‌كانی به‌یانی دوێنێ ده‌ستیله‌كاركێشایه‌وه و، تره‌مپیش په‌سه‌ندیكرد.
دوای ئەوەی ترەمپ، ئانتۆنی سکاراموکسی وەک بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی کۆشکی سپی دامەزراند، گوتەبێژی کۆشکی سپی، شان سپایسەر، دەستی لەکارکێشایەوە.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی دیكه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه ساندێرس كراوه‌ته گوته‌بێژی كۆشكی سپی، كه تا ئێستا پۆستی جێگری سپایسه‌ری به‌ڕێوه‌ده‌برد. ساندێرس له هه‌مان كاتدا پۆستی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی كۆشكی سپی به‌ڕێوه‌ده‌بات.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، كۆشكی سپی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئانتۆنی سکاراموکس كه له لایه‌ن تره‌مپه‌وه وەک بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی کۆشکی سپی دامەزرێندراوه، له 15ی ئابدا ده‌ستبه‌كارده‌بێت.