Uğur Çil,Hemın Othman Mohammed
22 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 23 تەمووز 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
باڵیۆزی عێراق له ئه‌نقه‌ره، هیشام عه‌لی ئه‌كبه‌ر ئه‌لعه‌له‌وی، به‌بۆنه‌ی رزگاركردنی مووسڵ له‌ده‌ست رێكخراوی تیرۆریستیی داعش، له هۆتێڵ JW Marriot له ئه‌نقه‌ره، ئاهه‌نگێكی پێشوازی رێكخست.
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، ئه‌حمه‌د یڵدز، له پێشوازیهكهدا گوتارێكی پێشكه‌شكرد و، تیایدا رایگه‌یاند "حكوومه‌تی عێراق، هێزه ئه‌منییه‌كان و گه‌ل به‌گشتیی ده‌ریانخست كه ده‌توانن یه‌كبگرن دژ به مه‌ترسییه‌كانی ژیان. ئه‌وەش بۆ وڵاتێك سه‌ركه‌وتنێكی به‌نرخه".
یڵدز هیوای خواست حه‌ویجه و ته‌له‌عفه‌ر له ماوه‌یه‌كی كورتدا له ده‌ست ئه‌و رێكخراوه رزگار بكرێن و، سه‌رله‌نوێ ئاشتیی و سه‌قامگیری تیایاندا به‌رقه‌راربێت.
باڵیۆزی عێراق له ئه‌نقه‌ره هیشام عه‌له‌وی، سوپاسی هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی كرد كه له پاڵ عێراقدا بوون له دژی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش.
دوای پێشكه‌شكردنی گوتاره‌كان، عه‌له‌وی نامه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، ئیبراهیم جه‌عفه‌ری خوێنده‌وه به‌بۆنه‌ی رزگاركردنی مووسڵه‌وه.