Zana Natık Kerem
07 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 08 ئەیلوول 2017
قاهیرە ــ AA
رادیۆی فەرمی ئیسرائیل بڵاوی كردەوە كە باڵیۆزی ئیسرائیل، داڤید گۆفرین گەڕایەوە قاهیرەی پایتەختی میسر بە ئامانجی ئەوەی دەست بە كارە دیپلۆماسییەكەی بكاتەوە كە ماوەی 9 مانگ لێی دابڕابوو.
رادیۆی فەرمی ئیسرائیل ئەوەشی بڵاوكردووەتەوە كە ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە، داڤید گۆفرین گەڕایەوە قاهیرە و دەستی بە كارە دیپلۆماسییەكەی كردووەتەوە.
رادیۆكە لە سەرچاوەكانی ئیسرائیلی گواستووەتەوە كە لەگەڵ داڤید گۆفرین تیمی باڵیۆزخانەی ئیسرائیل گەڕانەوە قاهیرە بە ئامانجی ئەوەی ئەوانیش لە باڵیۆزخانە و كونسلخانەی ئیسرائیل لە میسر دەست بەكارەكانیان بكەنەوە.
رادیۆی فەرمی ئیسرائیل ئەوەشی خستووەتەڕوو كە ئەمڕۆ پێنجشەممە، داڤید گۆفرین بۆ بەسەربردنی پشووی كۆتایی هەفتە، دەگەڕێتەوە ئیسرائیل.
مانگی رابردوو میدیاكانی ئیسرائیل بڵاویان كردبوویەوە كە ئیسرائیل و میسر لەسەر دووبارە كردنەوەی باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە قاهیرە رێككەوتوون.