Heman Hussein Yaseen
22 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 22 مای,س 2021
ههولێر - AA
سەرۆکی پێشووی ھەرێمی کوردستان مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئەمینداری گشتی یەکێتیی جیھانی زانایانی موسلمان، دکتۆر عەلی قەرەداغی و شاندێکی ھاوبەشی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی و رێکخراوی رابیتەی مرۆیی لە کوردستان کرد و لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسی عیراق و ھەرێمی کوردستان و دوا پێشھاتە سیاسییەکان تاوتوێ کران.
بەپێی ھەواڵێکی ماڵپەڕی فەرمیی مەسعود بارزانی، ھەر لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی کاروباری خێرخوازی و بایەخی رێکخراوە مرۆیی و خێرخوازییەکان لە یارمەتیدانی کۆمەڵگەی کوردستان ئاڵوگۆڕکرا.
ئەوەشخراوەتەڕوو کە لە دیدارهكه جەخت لە پێویستی دەستگرتن بە بەھا باڵاکانی کۆمەڵگە و برەودانی پەروەردەی تەندروست و نیشتمانی کرایەوە.