Heman Hussein Yaseen
22 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 23 مای,س 2021
ههولێر - AA
ئەمڕۆ شەممە ٢٢ ی ئایاری ٢٠٢١ سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، پێشوازی لە ئەمینداری گشتیی یەکێتیی زانایانی موسڵمان دکتۆر عەلی قەرەداغی کرد.
بەپێی ھەواڵێکی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی کولتووری میانڕەوی ئایینی و بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە لە ھەرێمی کوردستان و رۆڵی زانایانی ئیسلامی کوردستان لە پشتگیریکردنی کارنامەی چاکسازی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کرا.
ئەوەشخراوەتەڕوو کە لە دیدارەکەدا جەخت لە گرنگیی یەکڕیزی و ھەبوونی ھاوھەڵوێستی لە سەر پرسە نیشتمانییەکان و چارەسەرکردنی کێشەکان بە گفتوگۆ کرایەوە.