مه‌سرور بارزانی سوێندی یاسایی خوارد
- له دانیشتنی ژماره 13ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌رۆك و جێگر و وه‌زیرانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان متمانه‌یان پێ درا و سوێندی یاساییان له‌به‌رده‌م په‌رله‌ماندا خوارد.
Arbil
هه‌ولێر - AA
كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له 23 وه‌زیر پێكدێت و سێ له‌و وه‌زیرانه وه‌زیری هه‌رێمن و دوانیان سه‌ر به پێكهاته‌كانی توركمان و كریستییانن.
له دانیشتنی ئه‌مڕۆی ئاسایی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره 13 كه تایبه‌ت بوو به متمانه‌دان به كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و قوباد تاڵه‌بانیش جێگرییه‌تی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان متمانه‌یان به‌كابینه‌كه دا و مه‌سرور بارزانی سوێندی یاسایی خوارد و دوای ئه‌ویش ئه‌ندامانی دیكه‌ی كابینه وه‌زارییه‌كه سوێندییان خوارد و به‌و پێیه به‌فه‌رمی بوون به وه‌زیر له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه له 23 وه‌زیر پێكدێت و پارتی دیموكراتی كوردستان به 45 كورسیی له په‌رله‌مانی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان 21 كورسی و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان 12 كورسی لایه‌نی سه‌ره‌كیی پێكهێنه‌ری كابینه‌كه‌ن.
له دانیشتنی ژماره 13ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌رۆك و جێگر و وه‌زیرانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان متمانه وەردەگرن و کەمێک لەمەوبەر پەرلەمان متمانەی بەخشی بە سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی به 88 ده‌نگ.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن