Muhammet Kurşun
12 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 13 ئادار 2016
ھەولێر
ئه‌مڕۆ راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سروور بارزانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌لیم جبوری و شاندێكی یاوه‌ری كۆبۆوه.
راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند:" هۆكاری سه‌ره‌كی كێشه‌كانی عێراق به ته‌نها كێشه ئه‌منی و ئابوورییه‌كان نییه، به‌ڵكو شكستهێنانی سیستمی سیاسی پێڕه‌وكراوه، كه بۆته هۆی دروستكردنی بێ متمانه‌یی له نێوان پێكهاته‌كانیدا، بۆیه پێویسته پێكهاته‌كانی عێراق به ئازایانه گفتوگۆ له‌باره‌ی واقیعه‌كه و گه‌ره‌نتی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ی نێوانیان بكه‌ن، كه له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می نوێ و په‌ره‌سه‌ندنه‌كاندا بگونجێ.
مه‌سروور بارزانی، ئاماژه به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدادا و رایگه‌یاند:" ئێمه و عێراق شه‌ڕی دوژمنێكی هاوبه‌ش ده‌كه‌ین، به‌ڵام به‌غدا هاوكاریمان ناكات و له‌زۆر بواردا ئاسته‌نگمان بۆ دروست ده‌كات".
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا، بارزانی رایگه‌یاند:" ئێمه پێمانوابوو سیستمی فیدراڵی ده‌توانێ چاره‌ی كێشه‌كانی عێراق بكات، به‌ڵام ئه‌زموون سه‌لماندی فیدڕاڵیش نه‌یتوانی شه‌راكه‌تی راسته‌قینه بێنێته‌كایه‌وه".
له به‌رانبه‌ردا، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، قاره‌مانێتی و قوربانییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگەی كوردستانی لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش و باری ئاسایش و سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان به‌رزنرخاند، هه‌روه‌ها باسی له ره‌وشی ئه‌منی و سیاسی و ئابووری ئێستای عێراق كرد و پێشبینی خۆی خسته‌ڕوو له باره‌ی كێشه‌و ئاسته‌نگه‌كانی گۆڕانكارییه‌كانی كابینه‌ی وه‌زاری حكوومه‌تی عێراق، كه پێشبینی ده‌كرێ له ماوه‌ی داهاتوودا ئه‌نجام بدرێت.