Muhammed Ali Kamal
22 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 22 تشرینی دووەم 2022
هه‌ولێر-AA
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی بڕیاریدا كاركردن به سیستمی گاز له هه‌رێمی كوردستان رابگیرێت.
پارێزگای هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندیی نێوان مه‌سرور بارزانی و پارێزگاری هه‌ولێر، ئومێد خۆشناو له‌وباره‌یه‌وه بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه، دوای ئه‌و چه‌ند روووداوهی له به‌کارهێنانی سیستمی گاز و ئه‌و کاره‌ساتانه‌ی لێی كه‌وته‌وه، له پێناو سه‌لامه‌تی گیانی هاووڵاتیان و لێکۆڵینه‌وه له هۆکاره‌کانی ئه‌و سیستمه و لێکه‌وته‌کانی، ئه‌مشه‌و سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان په‌یوه‌ندیه‌کی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ئومێد خۆشناو ئه‌نجامداوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه له میانی په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا، "سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كورستان فه‌رمانی کرد هه‌موو جۆرێک له کارکردن به‌و سیستمی گازه رابگیرێت و نابێت به هیچ جۆرێک به‌کار بهێنرێت".
هه‌روه‌ها مه‌سرور بارزانی ته‌واوی لایه‌نه‌کانی راسپاردووه به‌دواداچوون و لێکۆڵینه‌وه‌ی ورد بکرێت.
پارێزگای هه‌ولێر داوكاریی ئاڕاسته‌ی هاووڵاتییانی دانیشتووی پارێزگاكه كردووه و رایگه‌یاندووه: "داواکارین له هاووڵاتیانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر، هه‌موو کارکردنێک به‌و سیستمی گازه رابگرن و هاوکاریی تیمه‌کانی به‌رگری شارستانی و پۆلیسی شاره‌وانی و نه‌وت و کانزا‌کان و تیمه‌کانی قایمقامیه‌ت و ناوه‌ندی قه‌یرانه‌کان بن".