نێچیرڤان بارزانى: "به‌رده‌وام كار له‌سه‌ر باشتركردنى سیستمى ته‌ندروستى ده‌كه‌ین"
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی "چاومان له ئاستێكى باشتر و له خزمه‌تگوزاریى چاكتر و له كوالێتیى به‌رزترى خزمه‌تگوزاریى ته‌ندروستى و پزیشكییه".
Arbil
هه‌ولێر - AA
نێچیرڤان بارزانی ده‌ڵێت "ده‌بێت گرنگى به وه‌رزش بدرێت و راهێنانه وه‌رزشییه‌كان ببنه به‌شێك له رۆتین و ژیانى رۆژانه‌ی هه‌ر تاكێكی ئێمه".
ئه‌مڕۆ پیشانگای پزیشكی و كه‌لوپه‌له پزیشكییه‌كان له پاركی سامی عه‌بدولڕه‌حمان له شاری هه‌ولێر كرایه‌وه و سه‌رۆكوه‌زیرانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی و وه‌زیری خوێندنی باڵای عێراق و سه‌رۆكى سندوقى ناوچه زیانبه‌ركه‌وتووه‌كانى تیرۆر، مسته‌فا هیتی و ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار و ده‌یان كۆمپانیا كرایه‌وه.
سه‌رۆكوه‌زیرانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی له وتارێكدا له‌به‌رده‌م ئاماده‌بوواندا رایگه‌یاند "خۆشحاڵم كه ژماره‌یه‌كى زۆرى پرۆفیسۆر و دكتۆر و پزیشك و شاره‌زا و پسپۆڕانى بوارى ته‌ندروستى و پزیشكى له هه‌رێمى كوردستان و عێراق و وڵاتانى ناوچه‌كه و له چه‌ندین وڵاتى جیاوه لێره له هه‌ولێر كۆبوونه‌ته‌وه، بۆ به‌شداریكردن له گردبوونه‌وه‌یه‌كى گرنگدا ده‌رباره‌ى كه‌رتى ته‌ندروستى و پزیشكى كه مایه‌ى ئه‌وپه‌ڕى بایه‌خى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و عێراقه".
نێچیرڤان بارزانی گوتی: "دۆخى سه‌ختى ساڵانى رابردووى هه‌رێمى كوردستان هه‌ر له سه‌ره‌تاى ساڵى 2014ـه‌وه كه به بڕینى بوودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌ستىپێكرد، تا شه‌ڕى داعش و هاتنى نزیكه‌ى دوو ملیۆن ئاواره و په‌نابه‌ر بۆ هه‌رێمى كوردستان و دابه‌زینى نرخى نه‌وت، وه‌ك هه‌موو كه‌رته‌كانى دیكه، كاریگه‌ریى خراپى له‌سه‌ر كه‌رتى ته‌ندروستیى هه‌رێمى كوردستانیش هه‌بووه و زۆربه‌ى پلان و به‌رنامه‌كانى حكوومه‌تى له هه‌موو كه‌رته‌كاندا په‌كخست، یان دوا خست".
هه‌روه‌ها گوتیشی: "بنیاتنانى سیسته‌مێكى ته‌ندروستیى پێشكه‌وتوو، ستراتیژ و كارێكى له پێشینه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بووه وه‌ك به‌رنامه. حكوومه‌ت هه‌ر زوو دركى به‌وه كردووه كه هه‌رێمى كوردستان پێویستى به سیسته‌مێكى ته‌ندروستیی هاوچه‌رخ هه‌یه، به‌ڵام بنیاتنانى سیستمێكى ئاوها له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و كولتووره باوه‌ى پێشتر هه‌بووه و به ده‌یان ساڵ به‌رده‌وام بووه، هه‌روه‌ها ئه‌و كارانه‌ی پێشتر له هه‌موو عێراق كراوه و روون نه‌بووه سیستمه‌كه به چ شێوه‌یه‌كه، كارێكی ئاسان نییه كه بتوانین ئه‌مانه هه‌موویان بگۆڕین، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه ته‌حه‌دییه‌كى گه‌وره‌یه و كار و ماندووبوونێكی زۆرى ده‌وێت".
بارزانی له درێژه‌ی وتاره‌كه‌یدا چه‌ندین ئاماری خسته روو و روونیكرده‌وه" ژماره‌ی نه‌خۆشخانه حكوومییه‌كان له (26)ـه‌وه بۆ (76) نه‌خۆشخانه زیادیان كردووه، بنكه‌كانى ته‌ندروستى له (178)ـه‌وه بۆ (967) به‌رز بۆته‌وه، ڕێژه‌ى قه‌ره‌وێله بۆ مانه‌وه‌ى نه‌خۆش له (3731)ـه‌وه بۆ (7805) به‌رز بۆته‌وه، هۆڵه‌كانى نه‌شته‌رگه‌رى له (45)ـه‌وه بۆ (252) هۆڵ زیادى كردووه. ژماره‌ى پزیشكان له (826)ـه‌وه بۆ (6814) و ده‌رمانخانه‌كانیش له (48)ـه‌وه بۆ (1236) ده‌رمانخانه چۆته سه‌ره‌وه. له كه‌رتى تایبه‌تیشدا (47) نه‌خۆشخانه له هه‌رسێ پارێزگاى هه‌ولێر، سلێمانى و دهۆك هه‌ن كه چاره‌سه‌رى زۆرترین نه‌خۆشییه‌كان و نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كان ده‌كه‌ن و نه‌شته‌رگه‌ریى زۆر ورد و هه‌ستیارى پیشكه‌وتووش ئه‌نجام ده‌ده‌ن. بۆ نموونه ساڵى رابردوو، (1760) نه‌شته‌رگه‌ریى دڵى كراوه له هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجام دراون".
ئه‌وه‌شی گوت "ژماریه‌كى زۆرى سه‌نته‌رى پسپۆڕیى بڕوانامه‌ى بۆردى عه‌ره‌بى و عێراقى له هه‌رێمى كوردستان هه‌ن، له‌وانه: بۆردى عه‌ره‌بى (26) سه‌نته‌ر و (24) سه‌نته‌رى تاقیكردنه‌وه‌ى كۆتایى، بۆردى عێراقى (32) سه‌نته‌ر، بۆردى هه‌رێمى كوردستانیش سه‌نته‌رى زۆربه‌ى زۆرى پسپۆڕییه‌كانى هه‌یه".
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌روه‌ها له‌به‌رده‌م ده‌یان ئاماده‌بووی پیشانگاكه گوتیشی" زیادبوونى ڕێژه‌ى نه‌خۆشخانه حكوومى و تایبه‌ته‌كان، فراوانبوونى تایبه‌تمه‌ندى و پسپۆڕیى جۆراوجۆرى پزیشكى، كردنه‌وه‌ى سه‌نته‌ر و كۆمه‌ڵگه‌ى پزیشكى و كلینیكى هاوچه‌رخ، به‌كارهێنانى نوێترین ئامێر و ته‌كنه‌لۆژیاى پزیشكى و چاره‌سه‌ركردنى زۆربه‌ى نه‌خۆشییه‌كان له هه‌رێمى كوردستان، كۆنترۆلى ده‌رمان و باشتركردنى هه‌ڵگرتن و پاراستن و گواستنه‌وه‌ى، فراوانبوون و هه‌مه‌جۆربوونى خوێندنى پزیشكى و پسپۆڕییه‌كان، ئه‌مانه هه‌موویان نیشانه‌ى به‌ره‌وپێشچوونى به‌رده‌وامى بوارى ته‌ندروستین له هه‌رێمى كوردستان. هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردووه له زۆربه‌ى ناوچه‌كانى عێراقه‌وه بۆ چاره‌سه‌رى، بێن بۆ ماڵی خۆیان و بێت بۆ كوردستان".
راشیگه‌یاند "پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه، ئایا ئه‌وه‌ى هه‌یه له ئاستى خواستى ئێمه‌دایه؟ بێگومان نه‌خێر. ئێمه چاومان له ئاستێكى باشتر و له خزمه‌تگوزاریى چاكتر و له كوالێتیى به‌رزترى خزمه‌تگوزاریى ته‌ندروستى و پزیشكییه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش حكوومه‌ت ستراتیژ و پلانى كورت و درێژخایه‌نى هه‌یه. ته‌واوى سیستمى ته‌ندروستى پێویستى به پێداچوونه‌وه و نوێكردنه‌وه و باشتركردن و پێشخستن هه‌یه له هه‌رێمی كوردستان و ته‌واوی عێراقدا بە شێوەیەکی ھاوچەرخانە کە زامنی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی باشتر و پێشکەوتووتر بێت بۆ ھاووڵاتیانی هه‌موو عێراق".
نێچیرڤان بارزانی هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌مه هه‌ر له چاككردن و هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساكان و كارى كۆمه‌ڵه و سه‌ندیكاكانى ئه‌و بواره‌وه ده‌بێت، تا ده‌گاته بازرگانى و هێنان و كۆنترڵكردنى ده‌رمان، به‌ڕێوه‌بردنى نه‌خۆشخانه و كلینیك و كۆمه‌ڵگه و سه‌نته‌ره پزیشكییه‌كان، مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ نه‌خۆش و باشتركردنى په‌یوه‌ندیى نێوان دكتۆر و نه‌خۆش، پێشكه‌شكردنى هه‌موو جۆره خزمه‌تگوزارییه پزیشكییه‌كان به جۆرێك هاووڵاتى ته‌وه‌رى سه‌ره‌كى بێت و به نرخى گونجاو به‌پێى هه‌لومه‌جى ژیان و ئاستى ئابوورى له هه‌رێمى كوردستان، باشترین چاره‌سه‌ر وه‌ربگرێت".
گوتیشی: "كه‌رتى ته‌ندروستى پێویستى به ته‌رخانكردنى بودجه‌ى زیاتره له هه‌موو عێراق، سیستمى ته‌ندروستى كه تا ئێستا چاره‌سه‌ركردنه، ده‌بێ بكرێته خۆپاراستن. ڕێژه‌ى پسپۆڕى له پلاندانانى ته‌ندروستى، خزمه‌تگوزاریى په‌رستیارى و ته‌كنه‌لۆژیاى زانیاریى ته‌ندروستى ده‌بێ باشتر بكرێت و هه‌موو نه‌خۆشێك دۆسیه‌ى ئه‌له‌كترۆنى بۆ بكرێته‌وه. گرنگییه‌كى تایبه‌ت به كوالیتیى خۆراك بدرێت و ئاسایشى خۆراك كه به‌شێكى گرنگى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌ییمانه بپارێزرێت. هه‌ردوو كه‌رتى ته‌ندروستیى گشتى و تایبه‌ت پێویستیان به هه‌ماهه‌نگیى زیاتره، كواڵیتیى ده‌رمان ده‌بێ به‌رزتر بكرێته‌وه و سیستمى پزیشكیى خێزان و سیستمێكى بیمه كه بۆ هه‌رێمى كوردستان و عێراق گونجاو بێت په‌یڕه‌و بكرێت، هه‌روه‌ها به‌هانا‌وه‌چوون و خزمه‌تگوزاریى فریاكه‌وتنى خێرا كاراتر بكرێت".
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم باسی له‌وه‌شكرد كه تەندروستی بەشێکی سەرەکی و گرنگە لە ئاسایشی نەتەوەیی و نیشتمانی و ده‌بێ بایەخێکی سەرەکی بە بڵاوکردنەوەی ھۆشیاریی تەندروستی بدرێت چ لەڕووی خۆپاراستن لە نەخۆشییەکان و تەشەنەکردنیان، چ لەڕووی بەکارھێنانی دەرمان و چارەسەره‌وه بە شێوەی دروست و گوتی:
"ھۆشیاریی تەندروستی دەبێ بەشێکی سەرەکی بێت لە كولتوور و فەرھەنگی کۆمەڵگا. میدیا ده‌توانێت ڕۆڵێكى گرنگ له بڵاوكردنه‌وه و به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى هۆشیاریى ته‌ندروستیدا بگێڕێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌بێ داموده‌زگاكانى ته‌ندروستى پلانیان هه‌بێت و به‌رده‌وام كار له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ى ڕ‌ۆشنبیرى و ئاگایى و هۆشیاریى ته‌ندروستى بكه‌ن.
پێویسته لە قۆناغی باخچەی ساوایانەوە ڕەگی ئەو ھۆشیارییە لە ھزری تاکەکانی کۆمەڵگادا بچێنین و قۆناغ لە دوای قۆناغ پەروەردەی زیاتر و دروستتر بکرێن. ده‌بێ گرنگى به وه‌رزش بدرێت و ڕاهێنانه وه‌رزشییه‌كان ببنه به‌شێك له ڕۆتین و ژیانى ڕۆژانه‌ی هه‌ر تاكێكی ئێمه. به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری، تا هه‌ر كه‌سێك له ئێمه خۆی به به‌رپرس بزانێت به‌رامبه‌ر ژیان و ته‌ندروستیی خۆی، به‌شێكی گرنگی كار و پیشه‌ی ئێوه‌یه".
نێچیرڤان بارزانی له وتاره‌كه‌یدا زیاتر باسی له ته‌ندروستی و كه‌رتی پزیشكی كرد و گوتی: "وه‌ك بواره‌كانى دیكه، کەرتی تایبەت دەتوانێ ڕۆڵی گرنگی ھەبێت لە چاککردن و پێشخستنی سیستمی تەندروستی و پێشكه‌شكردنى خزمەتگوزارییەکاندا. ئەزموونی سەرکەوتووی وڵاتانی پێشکەوتوو لەم بواره‌دا بەڵگەی زیندووی ئەم ڕاستییەن. ده‌بێ زیاتر پەرە بە توانا و ئاستی زانستی و پسپۆڕیى پزیشکى بدرێت، ئه‌مه‌ش بە سوودوەرگرتن لە ئەزموونی پێشکەوتووی وڵاتان، ئەنجامدانی به‌رده‌وامى توێژینەوەی زانستی، بەشداریکردن لە کۆنفرانس و وۆرکشۆپی نێودەوڵەتی، تا دەگاتە کاری ھاوبەش و پێکەوەیی لەگەڵ تیمی تەندروستیی بیانی و گواستنەوەی ئەزموونە سەرکەوتووەکان بۆ کوردستان و عێراق".
له‌كۆتایی قسه‌كانیدا بارزانی گوتی: "هه‌ر لێره‌وه ئه‌م بۆنه‌یه به ده‌رفه‌ت ده‌زانم كه ئه‌وپه‌ڕى سوپاس و پێزانینى خۆم و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ هه‌موو ئه‌و پزیشك و كارمه‌ند و فه‌رمانبه‌رانه‌ى كه‌رتى ته‌ندروستى دووپات بكه‌مه‌وه ئه‌وانه‌ى رۆژانى سه‌ختى رابردوو له كاتى شه‌ڕى داعش و قه‌یرانى داراییدا ده‌ستیان له خزمه‌ت هه‌ڵ نه‌گرت و نه‌یانهێشت نه‌خۆش و برینداران بێ خزمه‌ت بمێننه‌وه. ستایش و سوپاسیان ده‌كه‌ین كه به‌رگه‌ى زۆر سه‌ختییان گرت، به‌ڵام ده‌رگاى نه‌خۆشخانه و بنكه‌كانى ته‌ندروستییان دانه‌خست و له خزمه‌تكردن به‌رده‌وام بوون".