Zana Natık Kerem
13 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 14 ئاب 2017
بەغدا ــ AA
وەزیری تەندروستی عێراق، عەدیلە حمود رایگەیاند كە لەگەڵ ژاپۆن لەسەر بەرفراوانكردنی ئاسۆی هاوكاری لە بوارەكانی تەندورستی و هەماهەنگی بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری پزیشكی بۆ ناوچە كۆنتڕۆڵكراوەكان رێككەوتوون.
ئەم لێدوانەی وەزیری تەندروستی عێراق لە میانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەشدا هات كە لە بەغدا لەگەڵ باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق، فۆمیۆ ئیوای سازی كرد.
عەدیلە حمود گوتی: "لەگەڵ باڵیۆزی ژاپۆن لەبارەی رێككەوتن بۆ بەرفراوانكردنی هاوكارییە هاوبەشەكانی نێوان وەزارەتی تەندروستی عێراق و وەزارەتی تەندروستی ژاپۆن گفتوگۆمان كرد ئەویش لە رێگەی سوود وەرگرتن لە شارەزایان و پسپۆرانی پزیشكی ژاپۆن و پێشخستنی تواناکانی كارمەندانی پزیشكی عێراق لە بواری نەخۆشییەكانی دڵ و شێرپەنجە".
وەزیری تەندروستی عێراق ئاماژەی بەوەشدا كە لەگەڵ باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق لەسەر پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری پزیشكی و پڕۆژەی دروستكردنی هەشت نەخۆشخانە بۆ ناوچە كۆنتڕۆڵكراوەكان لە لایەن لایەنی ژاپۆنی گفتوگۆیان كردووە.
لە ساڵی ٢٠١٣دا، ژاپۆن پێشنیازێکی پێشكەشی حكوومەتی عێراق كرد بۆ گەشەپێدانی بەندەر و دامەزراوەكانی وزە و تەندروستی.