شیکردنەوە

"نێچیرڤان بارزانی سوود به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌نقه‌ره‌ و هه‌ولێر ده‌گه‌یه‌نێت"

- پسپۆڕان وای بۆ ده‌چن کە ده‌ستبه‌كاربوونی نێچیرڤان بارزانی كه‌ به‌وه‌ ناسراوه‌ له‌ توركیاوه‌ نزیكه‌ وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رۆڵێكی گرنگ ده‌گێڕێت له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌نقه‌ره‌ و هه‌ولێر له‌ بواری ئابووری، سیاسیی و ئه‌منی.

Mehmet Alaca, Ramal Abdullah Mahmood, Rewa Mahmood Hasan  | 12.06.2019 - نوێکردنەوە : 13.06.2019
"نێچیرڤان بارزانی سوود به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌نقه‌ره‌ و هه‌ولێر ده‌گه‌یه‌نێت"

Ankara

ئه‌نقه‌ره‌ - AA

پسپۆڕان وای بۆ ده‌چن کە ده‌ستبه‌كاربوونی نێچیرڤان بارزانی كه‌ به‌وه‌ ناسراوه‌ له‌ توركیاوه‌ نزیكه‌ وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رۆڵێكی گرنگ ده‌گێڕێت له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌نقه‌ره‌ و هه‌ولێر له‌ بواری ئابووری، سیاسیی و ئه‌منی.

پسپۆڕان و شاره‌زایان له‌باره‌ی قۆناغی نوێ و گۆڕانكاری له‌ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و داهاتووی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌نقه‌ره‌ له‌گه‌ڵ به‌غدا و هه‌ولێر بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو دوان.

رێكخه‌ری كاروباری عێراق له‌ ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، بیلگای دومان ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ به‌ هۆی كاریگه‌ری سیاسه‌تی توركیا له‌ باره‌ی عێراقه‌وه‌ له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا گفتوگۆكانی ئه‌نقه‌ره‌ و هه‌ولێر گه‌شه‌یان كردووه‌.

بیلگای دومان به‌ تیشك خستنه‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ توركیا هه‌ولێر و به‌غدا وه‌ك به‌دیلی یه‌كتر نابینێت، گوتی: "هه‌ردووكیان ته‌واوكاری یه‌كترن، نه‌ك به‌دیلی یه‌كتر بن. بۆیه‌ گه‌شه‌سه‌ندنی دیالۆگی ئه‌نقه‌ره‌ له‌گه‌ڵ هه‌ردووكیان گرنگه‌".

ئەو باسی له‌وه‌ كرد کە سه‌قامیگری دینامیكی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان بۆ سیاسه‌تی توركیا گرنگه‌ و هه‌ڵبژاردنی نێچیرڤان بارزانی به‌ سه‌رۆكی هه‌رێم كه‌ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزی له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره‌ هه‌یه‌ وه‌ك تایبه‌تمه‌ندییه‌كی ئه‌رێنی بۆ توركیا له‌قه‌ڵه‌م دا.

رێكخه‌ری كاروباری عێراق له‌ ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، بیلگای دومان له‌باره‌ی ده‌ستنیشانكردنی مه‌سرور بارزانی-ش بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران له‌ لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ گوتی: "پێشخستنی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی كه‌ كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت پێكده‌هێنێت له‌باره‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ گرنگه‌ چونكه‌ یه‌كێك له‌و دووانه‌ له‌ داهاتوودا ده‌بنه‌ سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان".‌

بیلگای دومان ئه‌وه‌ی خسته‌ روو كه‌ له‌ ئه‌گه‌ری ناكۆكییه‌ك له‌ نێوان ئه‌م دوو كه‌سه‌دا ناسه‌قامگیری له‌ هه‌رێمی كوردستان لێده‌كه‌وێته‌وه و هه‌ماهه‌نگی لایه‌نه‌كان بۆ ناوچه‌كه‌ زۆر گرنگه‌.

رێكخه‌ری كاروباری عێراق له‌ ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئاماژه‌ی به‌ گرنگی دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانیش كرده‌وه‌ له‌ نێوان سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكوه‌زیران بۆ هه‌رێمی كوردستان و گوتی: "پێشخستنی هاوسه‌نگی له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی كه‌ كابینه‌ی حكوومه‌ت پێك ده‌هێنێت بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیاش گرنگه‌".

‌ بیلگای دومان ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ توركیا پێداگیربووه‌ له‌وه‌ی وه‌زاره‌تێك له‌ كابینه‌ی نوێ بدرێته‌ توركمانه‌كان.

رێكخه‌ری كاروباری عێراق له‌ ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، بیلگای دومان ئه‌وه‌ی خسته‌ روو كه‌ هه‌ڵوێستی مه‌سرور بارزانی روون ده‌بێت له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌نقه‌ره‌ و هه‌ولێر و گوتی: "ئه‌گه‌ر مه‌سرور بارزانی داواكارییه‌كانی توركیا به‌هه‌ند وه‌ربگرێت و له‌مباره‌یه‌وه‌ په‌یامی گرنگ به‌ توركیا بدات، تا دێت په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌كان پته‌وتر ده‌بن. من پێموانییه‌ كێشه‌ك روو بدات".

بیلگای دومان ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ له‌نێو نوێنه‌رانی ئه‌و وڵاتانه‌ی به‌شدارییان له‌ رێوڕه‌سمی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی-دا كرد توركیا له‌ به‌رزترین ئاستدا و له‌ ئاستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌دا به‌شداری له‌ رێوڕه‌سمه‌كه‌دا كرد و گوتی: "به‌شداریكردنی مه‌ولود چاوشئۆغڵو له‌ رێوڕه‌سمی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی-دا ده‌رخه‌ری متمانه‌ی توركیایه‌ به‌ نێچیرڤان بارزانی و پشتیوانی پرۆسه‌ی سیاسی‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان".

رێكخه‌ری كاروباری عێراق له‌ ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئاماژەی بەوەدا کە گۆڕانکارییەکانی سیاسەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان گۆڕانی ئەوتۆی لە پەیوەندییەکانی هەولێر-بەغدادا نەهێناوەتە ئاراوە و دووپاتیکردەوە کە هەولێر خاوەنی پێگەی خۆیەتی لە بەغدا و هەرکەسێک سەرۆک بێت ئەو پێگەیە دەپارێزێت.

بیلگای دومان رایگەیاند کە گرنگە هەولێر لە قۆناغی نوێدا زیاتر ئاگاداری پەیوەندییەکانی بێت لەگەڵ بەغدا و گوتی: "لە پرسەکانی کەرکووک، ناوچە کێشەلەسەرەکان، فرۆشتنی نەوت، پەیوەندییە بازرگانییەکان، هەڵوێستی هەولێر لەگەڵ بەغدا گرنگە. نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ بەغدا و هەرێمیشدا هەڵوێستی ئەرێنی دەنوێنێت".

لێکۆڵەری سیاسەتی دەرەوە لە دەزگای لێکۆڵینەوەی (SETA)، جان ئاجون ئاماژە بەوە دەکات کە ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی لە ٢٠١٧دا لە لایەن ئیدارەی هەولێرەوە پەیوەندییەکانی گرژ کرد، بەڵام بە هۆی ئەو هەنگاوانەی بەم دواییە ئیدارەی هەولێر ناوێتی، هاوکات لە رێی سەردانەکانی چاوشئۆغڵووەوە پەیوەندییەکان ئاسایی بوونەتەوە.

جان ئاجون ئاماژەی بەوەدا کە سەرۆکی هەڵبژێردراو، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکایەتی پرۆسەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی دەکرد و گوتی: "هەڵبژاردنی نێچیرڤان بارزانی بەسەرۆکی هەرێم پێشهاتێکی ئەرێنی بوو، ئەو بە نزیکی لە تورکیا ناسراوە".

لێکۆڵەری سیاسەتی دەرەوە لە دەزگای لێکۆڵینەوەی (SETA)، جان ئاجون راشیگەیاند کە تورکیاش لە رووی ئاسایشی خستنەڕووی وزەوە گرنگی دەدات بە هەرێمی کورستان و دوای سەپاندنی سزای ئابووری بەسەر ئێراندا لە لایەن ئەمریکاوە، هاوکات تورکیا ئەو نەوتەی لە ئێرانی دەکڕێت، هەوڵ هەیە لە عێراقەوە پەیدای بکات.

جان ئاجون باس لەوە دەکات کە نێچیرڤان بارزانی لەبارەی گواستنەوەی نەوتی عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا زیاتر هەوڵ دەدات.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın