Tuğçenur Yılmaz,Muhammet Ali Kemal
10 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 10 تەمووز 2019
ئەنقەرە - AA
شاندێکی باڵای عێراق ئەمڕۆ لە ئەنقەرە ژمارەیەک دیدار و کۆبوونەوە ئەنجام دەدات.
بەپێی راگەیەنراوێک کە لە لایەن وەزارەتی دەرەوەی تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە، وەزیری دەرەوەی عێراق، محەمەد عەلی حەکیم و وەزیری بەرگریی عێراق، نەجاح شەممەری و سەرۆکی هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق، مستەفا کازمی ئەمڕۆ لە ئەنقەرە ژمارەیەک دیدار و کۆبوونەوەی تایبەت بە هاریکاریی لە بوارەکانی ئاسایش و سەربازیی لە نێوان تورکیا و عێراقدا ئەنجام دەدەن.
شاندەکەی عێراق لەگەڵ شاندێکی تورکیا کە لە هەریەک لە وەزیری دەرەوە، مەولود چاوشئۆغڵو و وەزیری بەرگریی، خولوسی ئاکار و سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی (میت)، هاکان فیدان کۆدەبنەوە.
لە میانی سەردانەکەی رۆژی ١٥ی ئایاری ٢٠١٩ی سەرۆکوەزیرانی عێراق، عادل عەبدولمەهدی بۆ تورکیا، هەردوولا رێککەوتبوون لەسەر ئەوەی کارەکان لە پێناو واژووکردنی دۆکیۆمێنتی هاوبەش لە بوارەکانی هاریکاریی سەربازیی و ئاسایش لە نێوان عێراق و تورکیا، دەست پێ بکەن.