عێراق

عێراق.. زیادکردنی ١٢٥ میگاوات بۆ تۆڕی کارەبا

- کۆمپانیای "جەنەرال ئەلیکتریک"ی ئەمریکی: "لە میانی سێ مانگدا، ١٢٥ میگاواتمان بۆ تۆڕی کارەبا لە عێراق زیادکردووە".

Zana Natık Kerem  | 10.07.2019 - نوێکردنەوە : 11.07.2019
عێراق.. زیادکردنی ١٢٥ میگاوات بۆ تۆڕی کارەبا

Baghdad

بەغدا ــ AA

کۆمپانیای "جەنەرال ئەلیکتریک"ی ئەمریکی راگەیاند کە لە میانی سێ مانگدا، ١٢٥ میگاواتیان بۆ تۆڕی کارەبا عێراق زیادکردووە.

لە راگەیەندراوێکی کۆمپانیای "جەنەرال ئەلیکتریک"دا ھاتووە "بە ھەواڵی چڕی تیمەکانمان بە ھاوبەشی لەگەڵ تیمەکانی وەزارەتی کارەبای عێراق، بەرھەمھێنانی وزەی کارەبا لە عێراق بەجۆرێک زیادکردووە کە ژماری پێوانەیی تۆمارکردووە".

بەپێی راگەیەندراوەکە ھەوڵەکان بەردەوامن بۆ چاککردنەوەی وێستگە لەکارکەوتووەکان و وەگەرخستنەوەیان، چونکە لەم وەرزەدا بە ھۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما تا دێت خواست لەسەر کارەبا زیاتر دەبێت.

کۆمپانیای "جەنەرال ئەلیکتریک"، زانیاری زیاتری لەوبارەیەوە نەخستووەتەڕوو.

لە ٢١ی مانگی تشرینی ساڵی ٢٠١٨دا، وەزارەتی کارەبا یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ کۆمپانیای "جەنەرال ئەلیکتریک"ی ئەمریکی واژووکردبوو.

لە چوارچێوەی یاداشتنامەکەدا، کۆمپانیای "جەنەرال ئەلیکتریک"، دەست دەکات بە زیادکردنی بەرھەمھێنانی کارەبا لە عێراق.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın