Heman Hussein Yaseen Yaseen
10 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 10 تەمووز 2019
ھەولێر - AA
بە مەبەستی متمانەدان بە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دانیشتنی ژمارە ١٣ی خولی بەھارەی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچیت.
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، ڤالا فەرید دانیشتنەکەی کردەوە و دواتر مونا قەھوەچی بەرنامەی دانیشتنەکەی خوێندەوە کە بریتیی بوو لە متمانەدان بە سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و خوێندنەوەی ناوی وەزیرە راسپێردراوەکان لە کابینەی نۆیەم بۆ متمانە پێدان و سوێندنخواردنیان. ھەروەھا خوێندنەوەی ھیڵە گشتییەکانی بەرنامەی کاری حکوومەت لە لایەن سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستانەوە.
لە دانیشتنەکەدا بە دەنگی ٨٨ پەرلەمانتار متمانە بە مەسرور مەسعود مستەفا بارزانی درا وەک سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان.
دواتر مەسرور بارزانی ناوی جێگری سەرۆکوەزیران و ئەندامانی کابینەی نۆیەمی خوێندەوە.
قوباد جەلال تاڵەبانی بە دەنگی ٧٣ پەرلەمانتار وەک جێگری سەرۆکی حکوومەت متمانەی پێدرا.
دواتر یەک بەیەکی وەزیرەکان متمانەیان پێدرا:
فرسەت ئەحمەد بۆ وەزیری داد بەدەنگی ٨٤ ئەندام متمانەی پێدرا.
شۆرش ئیسماعیل بۆ وەزیری پێشمەرگە بەدەنگی ٧٣ ئەندام متمانەی پێدرا.
رێبەر ئەحمەد بۆ وەزیری ناوخۆ بەدەنگی ٧٦ ئەندام متمانەی پێدرا.
ئاوات جەناب ساڵح بۆ وەزیری دارایی و ئابووری بەدەنگی ٨١ ئەندام متمانەی پێدرا.
سامان حوسێن بۆ وەزیری تەندروستی بەدەنگی ٨١ ئەندام متمانەی پێدرا.
ئالان حەمە سەعید بۆ وەزیری پەروەردە بەدەنگی ٨٥ ئەندام متمانەی پێدرا.
دانا عەبدولکەریم بۆ وەزیری ئاوەدانکردنەوە بەدەنگی ٨٠ ئەندام متمانەی پێدرا.
ساسان عوسمان عەونی بۆ وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار بەدەنگی ٨٥ ئەندام متمانەی پێدرا.
ئارام محەمەد قادر بۆ وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەدەنگی ٧٦ ئەندام متمانەی پێدرا.
دارا رەشید مەحمود بۆ وەزیری پلاندانان بەدەنگی ٧٥ ئەندام متمانەی پێدرا.
کوێستان محەمەد بۆ وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی بەدەنگی ٧٤ ئەندام متمانەی پێدرا.
محەمەد سەعید عەلی بۆ وەزیری رۆشنبیری و لاوان بەدەنگی ٧٥ ئەندام متمانەی پێدرا.
عەبدولڵا مەحمود بۆ وەزیری شەھیدان و ئەنفالکراوان ٨٥ بەدەنگی ئەندام متمانەی پێدرا.
بێگەرد دلشاد بۆ وەزیری کشتوکال و سەرچاوەکانی ئاو بەدەنگی ٨٣ ئەندام متمانەی پێدرا.
کەمال موسلیم بۆ وەزیری بازرگانی و پیشەسازی بەدەنگی ٨٥ ئەندام متمانەی پێدرا.
ئانۆ جھوەر عەبدولمەسیح بۆ وەزیری گواستنەوە بەدەنگی ٨٠ ئەندام متمانەی پێدرا.
پشتیوان سادق بۆ وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی بەدەنگی ٧٧ ئەندام متمانەی پێدرا.
کەمال محەمەد ساڵح بۆ وەزیری کارەبا بەدەنگی ٨٥ ئەندام متمانەی پێدرا.
خالید سەلام بۆ وەزیری ھەرێم بەدەنگی ٦٨ ئەندام متمانەی پێدرا.
ئایدن مەعروف سەلیم بۆ وەزیری ھەرێم بەدەنگی ٧٨ ئەندام متمانەی پێدرا.
ڤالا فەرید ئیبراھیم بۆ وەزیری بەدەنگی ٨٣ ئەندام متمانەی پێدرا.
دوای پێدانی متمانە بە سەرۆک و جێگر و ئەندامانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان مەراسیمی سوێندخواردن دەستیپێکرد لە سوێندەکەیدا سەرۆکی حکومەتی ھەرێم بەم شێوەیە بوو کە بەیاسای ژمارە شەشی ئەنجوومەنی وەزیران نووسراوە:
(من مەسرور مەسعود مستەفا بارزانی بەخوای مەزن سوێند دەخۆم کە بەدڵسۆزییەوە پارێزگاری لە گەل و خاکی کوردستانی عێراق بکەم و رێز لە یاسا بەرچاوەکان بگرم).
دوای ئەویش ھەریەک لە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیران و تەواوی وەزیرەکان سوێندی یاساییان لەبەردەم پەرلەمانی کوردستاندا خوارد.