Serdar Açıl,Muhammet Ali Kemal
20 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 20 تشرینی دووەم 2017
ئەنقەرە- AA
لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچیدا، سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماریی ئەنقەرە بڕیاری دەستگیرکردنی ١٠٧ مامۆستای دەکرد کە لە بڕیارنامەیەکدا کە مامەڵەی یاسای لەگەڵدا دەکرێت لە کارەکانیان دوورخرابوونەوە و ٥١ لەو مامۆستا گومانلێکراوانە دەستبەسەرکران.
سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماریی ئەنقەرە بڕیاری دەستگیرکردنی ١٠٧ مامۆستای دەکرد کە پێشتر لە ناوەندی ئەنقەرە و شارۆچکەکانی دەورووبەری کاری مامۆستایەتییان دەکرد و لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچیدا بە پێی بڕیارنامەیەک کە مامەڵەی یاسای لەگەڵدا دەکرێت لە ئەرکەکانیان دوورخرابوونەوە.
دواتر بە فەرمانی داواکاری گشتیی تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئەنقەرە ئۆپەراسیۆنیان بە مەبەستی دەستبەسەرکردنی گومانلێکراوەکان ئەنجامدا.
لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکانیشدا، ٥٢ مامۆستای پێشوو دەستبەسەرکران و بە مەبەستی وەرگرتنی ئیفادەیان گومانلێکراوەکان رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش کران.
ئۆپەراسیۆنەکان بە مەبەستی دەستگیرکردنی گومانلێکراوەکانی دیکە بەردەوامە.