Mustafa Keleş,Mohammed Baqi Hussein
01 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 02 ئەیلوول 2017
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان - AA
نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، نیكی هالی داوای كرد هێزه ئه‌منییه‌كانی میانمار ده‌ست له هێرشكردنه‌سه‌ر خه‌ڵكی سڤیلی بێ‌تاوان و كارمه‌ندی دامه‌زراوه خێرخوازییه‌كان هه‌ڵبگرن.
له راگه‌یه‌نراوێكی نووسراودا، نیکی هالی رایگه‌یاندووه کە له نزیكه‌وه چاودێریی رووداوه توندوتیژییه‌كانی هەرێمی ئاراكانی میانمار ده‌كه‌ن كه له 25ی ئابه‌وه ده‌ستی پێكردووه و بابه‌ته‌كه‌یان له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان تاوتوێكردووه.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه دوای هێرشی چه‌كدارانی سوپای رزگاریی رۆهینگیای ئاراكان (ARSA) بۆ سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كانی میانمار، ئۆپه‌راسیۆنی هێزه ئه‌منییه‌كان گرژییه‌كانی زیاتر كردووه و له ئه‌نجامدا خه‌ڵكی سڤیل گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن و گونده‌كانیان سووتێنراوه و هه‌زارانیان ناچاربوون ماڵه‌كانیان بهجێبهێڵن.
نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، نیكی هالی وه‌بیریهێنایه‌وه كه هێرشی سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كانیان ئیدانه‌كردووه و گوتی: "سه‌رباری ئه‌وه، هێزه ئه‌منییه‌كانی میانمار كه ئۆپه‌راسیۆن ئه‌نجامده‌ده‌ن، به‌رپرسیارێتیی ئه‌وه‌یان له‌ئه‌ستۆدایه كه به گوێره‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بجووڵێنه‌وه و ده‌ست له هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر خه‌ڵكی سڤیلی بێ‌تاوان و كارمه‌ندی دامه‌زراوه خێرخوازییه‌كان هه‌ڵبگرن. پێویسته به‌رپرسان ده‌سته‌به‌ری گه‌یاندنی یارمه‌تیی مرۆیی به لێقه‌وماوان بكه‌ن. بانگه‌واز له سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌كه‌ین پشتگیریی حكوومه‌تی میانمار بكه‌ن له پاراستنی ماف و شكۆی پێكهاته‌كانی ئاراكاندا".