Muhammed Bilal Kenasari,Rewa Mahmut Hasan
01 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 02 ئەیلوول 2017
واشنتۆن-AA
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، رێکس تیلەرسن بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە پیرۆزبایی لە هەموو موسوڵمانان دەکات.
رێکس تیلەرسن لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە وەک هەموو ساڵێک، پیرۆزبایی جەژنی قوربان لە موسوڵمانان و حاجیانی مەککە و مەدینە دەکەم.
لە پەیامەکەیدا رێکس تیلەرسن ئاماژەی بە گرنگی جەژنی قوربان داوە و تێیدا هاتووە، "بە ملیۆنەها موسوڵمان لە جەژنی قورباندا یارمەتی یەکتر دەدەن، ئەندامانی خێزان و هاوەڵانیان لەگەڵ یەکتر جەژنە پیرۆزە دەکەن. جەژنتان پیرۆز بێت، حەجتان قبووڵ بێت".