Kasım İleri,Hemın Othman Mohammed
19 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 20 حوزەیران 2017
واشنتۆن - AA
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش به رابه‌رایه‌تی ئه‌مریكا، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی جۆری SU-22ی سه‌ربه رژێمی سووریا به‌هۆی ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی له باشووری شارۆچكه‌ی تابقە بۆردومان كردووه له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی جۆری F/A 18 Super Hornetی ئه‌مریكاوه خراوه‌ته‌خواره‌وه.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له‌لایه‌ن ئۆپه‌راسیۆنی پێداگری هێزی یه‌كگرتووی ئه‌ركی سرووشتییه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه كه كاتژمێر 16:30 خولهك به‌كاتی ناوخۆ گرووپه‌كانی سه‌ربه رژێمی سووریا، له باشووری شارۆچكه‌ی تابقە، ده‌ستیانكردووه به هێرش بۆ سه‌ر گوندی جهدین كه له‌ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتدایه و، به‌و هۆیه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر له ئه‌ندامانی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات برینداربوون.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه هاوپه‌یمانان یه‌كه‌م هێرشیان راگرتووه، هه‌روه‌ها هاتووه "دوای هێرشی هێزه‌كانی لایه‌نگری رژێم هاوپه‌یمانی له رێگه‌ی ئه‌و كه‌ناڵه‌ی دروستكراوه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی بارگرژی و راگرتنی شه‌ڕ په‌یوه‌ندی به به‌رپرسانی رووسه‌وه كردووه".
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه "كاتژمێر 18:43 خولهك به‌كاتی ناوخۆ، فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی SU-22ی سووریا، ناوچه‌یه‌كی زۆر نزیك له هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی له باشووری تابقە بۆردومان كردووه، هه‌ربۆیه له چوارچێوه‌ی یاسای به‌رپه‌رچدانه‌وه و ئاسایشی هاوبه‌شه‌كانی هاوپه‌یمانیه‌ته‌كه له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی جۆری F/A 18 Super Hornetی ئه‌مریكاوه خراوه‌ته‌خواره‌وه".
هه‌روه‌ها له روونكردنه‌وه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه هاوپه‌یمانی نه‌یویستووه پێكدادان له‌گه‌ڵ رژێم، رووسیا و هێزه‌كانی لایه‌نگری رژێمدا دروست ببێت، به‌ڵام دوو دڵ نین له پاراستنی هاوپه‌یمانییه‌ته‌كه و هاوبه‌شه‌كانیان.