Zana Natık Kerem
19 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 20 حوزەیران 2017
ئەنبار ــ AA
ئەفسەرێك بە پلەی نەقیب لە سوپای عێراق رایگەیاند كە هێزەكانی رژێمی سووریا لەگەڵ حەشدی شەعبی لە سەر سنووری نێوان عێراق و سووریا بە یەك گەیشتن كە ئەوە بۆ یەكەمجارە روودەدات.
ئەفسەرەكە كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكات بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئاشكرای كرد كە حەشدی شەعبی لە باكووری دەروازەی وەلید سنووری عێراق و سووریا (٤٦٠ كیلۆمەتر رۆژئاوای رومادی) ناوەندی پارێزگای ئەنبار بڵاوبوونەوە و هەروەها هێزەكانی سوپای رژێمی سووریا بە دووری ٥٠ كیلۆمەتر گەیشتە باكووری دەروازەی تەنف كە دەكەوێتە بەرامبەر دەروازەی وەلید.
سەرچاوەكە گوتیشی: "هێزەكانی رژێمی سووریا و حەشدی شەعبی لە سەر سنووری نێوان عێراق و سووریا بە یەك گەیشتن كە ئەوەش بۆ یەكەمجارە روودەدات".
بەیەكگەیشتنی هێزەكانی رژێمی سووریا و حەشدی شەعبی لە سەر سنوور دوای ئەوە دێت پێشتر ئەفسەرێك بە پلەی رائید لە سوپای عێراق کە نەویستبوو ناوی ئاشکرا بکرێ بە ئاژانسی ئانادۆڵوی رایگەیاند كە هێزەكانی كۆماندۆی ئەمریكا لە دەروازی تەنف سنووری نێوان سووریا و عێراق رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار جێگیر کراون.