Mahmut Geldi,Hemın Othman Mohammed
19 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 20 حوزەیران 2017
ده‌وحه - AA
مانۆڕی ده‌ریایی قه‌ته‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا له ناوچه‌ی ئهلقالایلی باشوور کۆتایی پێهات.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی فه‌رمی هه‌واڵی قه‌ته‌ر كه به پشت به‌ستن به سه‌رچاوه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌و وڵاته بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه له باشووری وڵات مانۆڕی هاوبه‌شی به‌رگری هێزه‌كانی ئه‌مریكا و قه‌ته‌ر له‌ژێر ناوی "ئێمه تێپه‌ڕین، قه‌ته‌ر و (میری قه‌ته‌ر) ته‌میم هه‌میشه‌ین" كۆتایی پێهاتووه.
به به‌شداری وه‌زیری به‌رگری قه‌ته‌ر، خالید بن محه‌مه‌د ئه‌لعه‌تیه، مانۆڕه سه‌ربازییه‌كه به ئامانجی "ده‌ستخستنی بنه‌مای هه‌ڵمه‌تی هاوبه‌ش" له ناوچه‌ی ئهلقالایل له‌لایه‌ن هێزه تایبه‌ته‌كانی قه‌ته‌ر، هێزه‌كانی ئاسمانیی میریی قه‌ته‌ر و هێزه‌كانی تایبه‌تی ئه‌مریكاوه به‌ڕێوه‌چوو.