Muhammet Kurşun,Ramal Abdullah Mahmood
25 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 26 ئەیلوول 2018
تاران – AA
سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه دا كه هه‌ڵوێستی تره‌مپ هیوابه‌خش نییه و له‌به‌رئه‌وه كۆبوونه‌وه‌ش هیچ كاریگه‌رییه‌كی نابێت.
حەسەن روحانی كه به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له کۆبوونەوەکانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له شاری نیویۆركه له‌باره‌ی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران بۆ میدیاكارانی ئه‌مریكا دوا.
سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه چواندنی ئێران وێكچواندنی ئێران و كۆریای باكوور به‌یه‌كتری له جێی خۆیدا نییه، تره‌مپ به‌بێ هیچ پاساوێك له رێككهوتنێکی گرنگ كشایه‌وه و له رێگای سزاكانه‌وه هه‌ڕه‌شه له گه‌لی ئێران ده‌كات و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یشی كرد كه ده‌ستوه‌رده‌داته كاروباری ناوخۆی ئێران و گوتی: "ئه‌مانه هه‌نگاوگه‌لێك نین كه هه‌روا به‌ئاسانی پشتگوێ بخرێن".
سه‌ركۆماری ئێران له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه هه‌ڵوێستی تره‌مپ هیوابه‌خش نییه و له‌به‌رئه‌وه كۆبوونه‌وه‌ش هیچ كاریگه‌رییه‌ك و تایبه‌تمه‌ندییه‌كی نابێت و گوتی: "به‌ڵام ئه‌گه‌ر له داهاتوو بینیمان ئه‌مریكا به شێوه‌یه‌كی راسته‌قینه بیه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كانمان بونیات بنێینه‌وه ئه‌وا بڕیاری ئێمه‌یش جیاواز ده‌بێت و ئه‌و كاته كه‌شه‌كه ده‌گۆڕێت".
حه‌سه‌ن روحانی سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا كه دۆناڵد تره‌مپ هه‌نگاوی زۆر هه‌ڵه‌ی به‌رامبه‌ر ئێران و گه‌لی ئێران ناوه و گوتی: "ده‌بێت تره‌مپ سه‌ره‌تا قه‌ره‌بووی ئه‌مانه بكاته‌وه. ئه‌و دانوستانانه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ئه‌نجاممان ده‌دان له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش بوو. تره‌مپ ئه‌وه‌ی تێكدا له كاتێكدا كاركردنی كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان له ئێران له زه‌ره‌ری ئه‌مریكا نه‌بوو".
سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یشی كرد كه هه‌ر له سەرەتای شۆڕشی ئێرانه‌وه ئه‌مریكا پشتگیری ئه‌و گرووپه تیرۆریستانه‌ی كردووه كه له دژی ئه‌وان ده‌جه‌نگن.