Salih Bilici,Muhammet Ali Kemal
04 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 05 تشرینی یەکەم 2017
تاران- AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرکۆماری ئێران، حەسەن روحانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی هاوبەشیان لە تارانی پایتەختی ئێران، سازکرد.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتی: "بڕیارماندا له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی قۆناغی مامه‌ڵه به دراوی ناوخۆیی بۆ رزگاركردنی ئه‌و فشاره وشكه‌ی له په‌یوه‌ندیی بازرگانییدا هه‌یه. بانكه ناوهندیهكانمان له هه‌فته‌ی داهاتوودا كۆده‌بنه‌وه و رێككه‌وتن له‌و باره‌یه‌وه واژوو ده‌كه‌ن. له هه‌مانكاتدا بانكه‌كانمان له ئێران لق ده‌كه‌نه‌وه، به هه‌مان شێوه بانكه ئێرانيیهكان له توركیا لق ده‌كه‌نه‌وه".
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان هەروەها سەبارەت بە ریفراندۆمی هەرێمی کوردستان قسەی کرد و گوتی: "باوه‌ڕم وایه هه‌نگاونانی حكوومه‌تی باكووری عێراق به دانانی كه‌سێكی دیاریكراو له لایه‌كی و كه‌سێكی دیكه له لاكه‌ی تری، رووبه‌ڕووی ته‌نیایی ده‌كاته‌وه. ئێمه وه‌ك ئێران و توركیا له‌وباره‌وه پێداگرییهكانمان ئاشكرایه. موخاتهبمان له عێراق، حكوومه‌تی ناوه‌نده و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئه‌م ریفراندۆمه به ناشه‌رعی داده‌نێین".
گوتیشی: ''ئیدارەی هەرێمی باکووری عێراق ریفراندۆمی چی دەکات؟ جگە لە ئیسرائیل هیچ وڵاتێکی دیکە دانیان پێدا نانێت. ئەو بڕیارەی لە رێگەی دانیشتن لەگەڵ مۆساد دراوە، ناکرێت شەرعییەتی هەبێت، نامەشروعە''.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان ئاماژەی بەوەشکرد کە به‌دڵنیاییه‌وه له ئێستادا كێشه هەرێمایەتییەکان له رۆژه‌ڤیان دایه و گوتی: ''به‌تایبه‌تی كێشه‌ی عێراق له‌به‌رده‌مماندایه كه له ئێستادا بووه‌ته یەکەم بابەتی رۆژه‌ڤ و له‌سه‌ر شێوه‌ی میكانیزمی سێقۆلی كارمان له‌سه‌ر كردووه".
سەبارەت بە سووریا، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: ''لە سووریا میکانیزمێکی سیقۆڵی هەیە. لەوێ هەریەک لە ئێران، تورکیا و رووسیا پرۆسەیەک لە چوارچێوەی قۆناغی ئاستانادا بەرێوەدەبەین. گرنگی ئێجگار زۆر بە ناوچە داماڵراوەکان لە شەڕ دەدەین''.