Arbil
كۆڵن – AA
سه‌رۆكی گشتیی یه‌كێتیی ئیسلامی تورك بۆ كاروباری ئایینی، نه‌وزاد یه‌شار ئاشكئۆغڵو رایگه‌یاند كه له جۆش و خرۆشدان به هۆی ئه‌وه‌ی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ٢٩ی ئه‌م مانگه رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی مزگه‌وتی گه‌وره‌ی كۆڵن ئه‌نجام ده‌دات كه له لایه‌ن یه‌كێتیی ئیسلامی تورك بۆ كاروباری ئایینی دروستكراوه.
نه‌وزاد یه‌شار ئاشكئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌و مزگه‌وته یه‌كێكه له مزگه‌وته هه‌ره گه‌وره‌كانی ئه‌ورووپا و ئه‌ڵمانیا و واتای سیمبۆڵی هه‌یه بۆ سه‌رجه‌م موسڵمانان له‌وێ.
سه‌رۆكی گشتیی یه‌كێتیی ئیسلامی تورك بۆ كاروباری ئایینی، نه‌وزاد یه‌شار ئاشكئۆغڵو تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌رزایی گومبه‌زی مزگه‌وته‌كه ٢٦ مه‌تره و جێگای هه‌زار و ٢٥٠ كه‌سی تیادا ده‌بێته‌وه و گوتی: "له ساڵی ٢٠٠٨ه‌وه ده‌ستكرا به رێوشوێنەکانی كاركردن تیایدا. له ساڵی ٢٠٠٩ به‌ردی بناغه‌ی بۆ داندرا و تاكو مانگی ره‌مه‌زانی ٢٠١٧ی خایاند و به شێوه‌یه‌كی نافه‌رمی ده‌ست كرا به په‌رستش تیایدا.، به‌ڵام له ٢٩ی ئه‌یلوولی ٢٠١٨ به به‌شداری سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئه‌ڵمانیا و دۆستان به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی مزگه‌وته‌كه بەڕێوەدەچێت".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن