Hemn Baban
25 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 29 ئەیلوول 2018
ھەولێر - AA
پڕۆفیسۆر دلاوەر عەلائەددین رایدەگەیەنێت کە کورد دەبێت لە بەغدا شەریک و حوکمڕان بێت و خۆی بە خاوەن ماڵ بزانێت نەوەک خۆی بە میوان بزانێت.
ئاژانسی ئانادۆڵو: پێچەوانەوەی جارەکانی پێشوو کورد ئەمجارە بۆ پۆستی سەرکۆماری عێراق زیاتر لە کاندیدێکی ھەیە، ئەمجارە ھەردوو حزبە گەورەکەش یەکێتی و پارتی دوو کاندیدی جیاوازیان ھەیە، ئەمە کاریگەریی خراپی لەسەر کورد نابێت؟
پڕۆفیسۆر دلاوەر عەلائەددین: زۆریی کاندید دیاردەکەیەکی باشە، بەڵام ھۆکارەکەی و سەرھەڵدانەکەی ئەنجامەکەی کۆمەڵێک ململانێ و ناکۆکییە کە دەمێکە سەریانھەڵداوە، کەواتە ئەمە دیاردەیەکە و تایبەت نییە تەنھا بەلایەنی کوردییەوە، ئەگەر تێبینی بکەین لەنێو سوننەکانیشدا ھەمەکاندید ھەبوو بۆ پۆستی سەرۆکایەتی پەرلەمان، لەنێو شیعەشدا ناتەباییەکی زۆر ھەیە لەسەر ئەوەی رێکناکەون کە کێ سەرۆکوەزیرانی داھاتووی عێراق بێت، لەنێو لایەنی کوردیشدا ئەو جۆرە ھەمەکاندیدییە ھەیە، کەواتە ئەو پێوەر و ھاوکێشانەی کە جاران کارمان پێدەکرد، یان ئەو رێککەوتننامانەی لە نێوان ھەردوو حزبە سەرەکییەکە کاریان پێدەکرد قۆناغێک بوو تێپەڕی، ئێستا باس لە قۆناغی نوێ دەکەین، قۆناغی نوێیش بە چاکە و خراپەکەشییەوە، کەواتە ئەمە دیاردەیەکی نوێیشە کەوا دەسەڵات راستەوخۆ دەدرێت بە پەرلەمانتارانی عێراق یەکسەر دەنگبدەن بە کاندید، نەوەک پێشوەخت لایەنی کوردی یەکلایی بکاتەوە و بژاردە نەدات بە پەرلەمان.
بە بۆچوونی من ئەمە بۆ مەسەلەی دیموکراسییەت دیاردەیەکی پۆزەتیڤە، بەڵام بێگومان رەنگدانەوەی کۆمەڵێک گۆڕینی ھاوکێشە و ململانێ و بەرژەوەندیی تایبەتە، لەسەر دەسەڵات و ئەم دیاردەیە ھاوکاتیشە لەگەڵ کەشی ھەڵبژاردنەکانی نێو ھەرێم کە رەنگدانەوەی وتارەکانی نێو ھەڵبژاردنیشە، لەگەڵ ئەوەی ململانێشە لەسەر بەرژەوەندیی.
ئاژانسی ئانادۆڵو: دەگوترێت کورد نەدەبوو ھێندە پێداگربێت لەسەر پۆستی سەرکۆمار کە پۆستێکی پتر تەشریفایەتییە، بەڵکو لەبری ئەوە پۆستی سەرۆک پەرلەمانی بۆ خۆی دەستەبەرکردبا، بۆچوونتان لەمبارەیەوە؟
پڕۆفیسۆر دلاوەر عەلائەددین: سێ پۆستی سیادی گەورە ھەیە لە بەغدا، کە باس لە دەسەڵاتی جێبەجێکردن دەکرێت باس لە پۆستەکانی سەرکۆمار و ئەنجوومەنی وەزیران دەکرێت، کەواتە سەرکۆمار...
ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.