به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك ئه‌م حه‌وت ساڵه‌ی دوایی گه‌رمترین ساڵه‌كان بوون
New York
نیویۆرك – AA
به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه له ئه‌مریكا ئه‌نجام دراوه ئه‌م حه‌وت ساڵه‌ی دوایی له ١٨٥٠ه‌وه تاكوو ئێستا وه‌ك گه‌رمترین ساڵه‌كان له جیهان تۆمار كراون.
زانایانی ئاژانسی بۆشاییی ئاسمان و فڕۆكه‌وانیی نیشتمانیی ئه‌مریكا NASA، فه‌رمانگه‌ی كه‌شوهه‌وا و ئۆقیانووسی نیشتمانی NOAA و Berkeley Earth له پله‌كانی گه‌رمییان له رابردوودا تاكوو رۆژگاری ئه‌مڕۆ كۆڵییه‌وه.
به‌پێی توێژینه‌وه‌كه ئه‌م حه‌وت ساڵه‌ی دوایی له ١٨٥٠ه‌وه تاكوو ئێستا وه‌ك گه‌رمترین ساڵه‌كان له جیهان تۆمار كراون.
زانایان ئاماژه‌یان به‌وه داوه كه پله‌كانی گه‌رما له ٢٥ وڵات چوونه‌ته سه‌رووی ئاستی ئاسایییه‌وه.
تیشكیش خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما به‌م جۆره، كاریگه‌ری كردووه‌ته سه‌ر یه‌ك ملیار و ٨٠٠ ملیۆن كه‌س و ته‌مووزی ٢٠٢١ گه‌رمترین مانگ بووه تاكوو ئێستا.
زانایان ئاماژه‌یان به‌وه داوه كه به تێكڕایی پله‌كانی گه‌رما له ٢٠٢١ به‌ر له پیشه‌سازی ١،١ بۆ ١،٢ سانتیگرات بووه.