Ayşe Doğru
21 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 22 شوبات 2022
ئه‌نقه‌ره - AA
"BBC" بڵاوی كرده‌وه، توێژه‌رانی زانكۆكانی ئۆكسفۆرد، بیرستۆڵ و هۆنگ كۆنگ له میانی توێژینه‌وه‌یه‌كدا كه له رێگای بانكی بایۆی به‌ریتانی ئه‌نجامیان داوه، راپرسییه‌كیان له‌گه‌ڵ نزیكه‌ی ٤٠٠ هه‌زار كه‌س ئه‌نجامداوه و پرسیاری به‌رنامه‌ی خۆراكییان لێ كراوه.
له به‌شداربووانی راپرسییه‌كه پرسراوه كه رۆژانه چه‌ند سه‌وزه‌ی كاڵ و لێندراو ده‌خۆن.
به‌شداربووان ئاماژه‌یان به‌وه داوه كه رۆژانه به تێكڕایی دوو كه‌وچكی قهڵاقوچكه سه‌وزه به كاڵی و دوو كه‌وچكی دیكه‌یش سه‌وزه به لێندراوی ده‌خۆن.
له ١٢ ساڵی دواتردا، چاودێری به‌شداربووان كراوه و له‌وه كۆڵدراوهتهوه كه داخۆ تووشی كێشه ته‌ندروستییه‌كانی دڵ بوون كه ده‌بێته هۆی گیانله‌ده‌ستدان.
ده‌ركه‌وتووه ئه‌وانه‌ی به‌رزترین رێژه‌ی سه‌وزه‌یان خواردووه به به‌راورد به وانه‌ی به كه‌مترین شێوه سه‌وزه‌یان خواردووه مه‌ترسیی تووشبوونیان به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ له‌سه‌دا ١٥ كه‌متر بووه، توێژه‌ران ئاماژه‌یان به‌وه داوه كه به تایبه‌ت ئه‌مه له‌و كه‌سانه‌دا بیندراوه كه سه‌وزه‌یان به كاڵی خواردووه.
تیشكیش خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌م جیاوازییه به تایبه‌ت به شێوازی ژیانی به‌شداربووان هه‌ر له به‌رنامه‌ی خۆراكییه‌وه بیگره، تا ده‌گاته كار، ئاستی داهات، خواردنه‌وه‌ی مەی و جگه‌رەكێشان ده‌تواندرێت رابگه‌یه‌ندرێت.
توێژه‌ران ئاماژه‌یان به‌وه داوه كه له توێژینه‌وه‌كه‌دا، كاریگه‌ریی پارێزه‌رانه‌ی خواردنی سه‌وزه له‌سه‌ر نه‌خۆشییه‌كانی دڵ ده‌رنه‌كه‌وتووه و ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه رێكخستنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی خۆراكیی به شێوازی ته‌ندروست، ئه‌نجامدانی وه‌رزش و گۆڕینی شێوازی ژیان كاریگه‌ری زیاتر ده‌كه‌نه سه‌ر ئه‌م جۆره نه‌خۆشییانه.
دكتۆر بێن لێیسی له زانكۆی ئۆكسفۆرد، جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌كه رۆڵی یارمه‌تیده‌ر ده‌گێڕێت له‌باره‌ی دۆزینه‌وه‌ی هۆكاره‌كانی خۆراك له تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و لووله‌كانی خوێن.
لای خۆیشیه‌وه پڕۆفیسۆر نه‌ڤید ستار له زانكۆی گلاسكۆ ئاماژه‌ی به‌وه دا كه توێژینه‌وه‌كه بووه‌ته به‌ڵگه‌یه‌كی به‌هێز له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی خواردنی ئه‌و خۆراكانه‌ی وه‌ك سه‌وزه به ریشاڵ ده‌وڵه‌مه‌ندن كه‌متر ده‌بنه هۆی زیادبوونی كێش و هۆكاره مه‌ترسیداره‌كانی تووشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ كه‌م ده‌كه‌نه‌وه.
نه‌ڤید ستار به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌كرێت ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌كه مشتومڕی له‌سه‌ر بكرێت، به پێویستی زانی كه به‌پێی زانیارییه‌كانی ئه‌م توێژینه‌وه، پێشنیازی خواردنی لانیكه‌م پێنج جێ سه‌وزه و میوه له رۆژێكدا گۆڕانكاری به‌سه‌ردا نه‌هێندرێت.
رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانیی پێشنیاز ده‌كات هه‌موو رۆژێك لانیكه‌م پێنج جێ سه‌وزه و میوه بخورێت.
توێژینه‌وه‌كه له گۆڤاری "Frontiers in Nutrition" بڵاو كراوه‌ته‌وه.