Mehmet Tosun
21 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 21 شوبات 2022
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی كینساشاوه له‌لایه‌ن سه‌ركۆماری كۆماری كۆنگۆی دیموكرات، فێلیكس تشیسێكهدی كه به هه‌مان ئۆتۆمبێل له‌گه‌ڵی رۆیشت بۆ فڕۆكه‌خانه، به‌ڕێكرا.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به یاوه‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو و وه‌زیری ناوخۆ، سوله‌یمان سۆیڵو و وه‌زیری به‌رگریی، خولوسی ئاكار و وه‌زیری بازرگانی، مه‌همه‌ت مووش و وه‌زیری گواستنه‌وه و ژێرخان، عادل كارائیسماعیلئۆغڵو و وه‌زیری وه‌رزش و لاوان، مه‌همه‌ت موحه‌ڕه‌م كاساپئۆغڵو و سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان لە سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، فه‌خره‌ددین ئاڵتون و گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، ئیبراهیم كاڵن و سەرۆکی پیشەسازی بەرگریی له سەرۆکایەتی كۆمار، ئیسماعیل دەمیر به‌ره‌و سێنیگال به‌رێكه‌وت.
سه‌ركۆماری توركیا كه له داكار پایته‌ختی سێنیگال له‌لایه‌ن سه‌ركۆماری ئه‌و وڵاته، ماكی سال-ه‌وه پێشوازی لێ ده‌كرێت و به‌شداری ده‌كات له كۆڕبه‌ندی كاری توركیا-سێنیگال دا.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و ماکی سال له دوای كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵی له كۆشكی كۆماری و واژووكردنی رێككه‌وتننامه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبەش ساز ده‌كه‌ن.