ئه‌مڕۆ عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌ردانی توركیا ده‌كات
- له‌سه‌ر بانگهێشتی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئەمڕۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی سەردانی توركیا دەکات.
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
له‌سه‌ر بانگهێشتی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئەمڕۆ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی سەردانی توركیا دەکات.
فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا رایگه‌یاند، عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌سه‌ر بانگهێشتی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سەردانی توركیا دەکات.
له میانی سه‌ردانه‌كه‌دا هه‌ردوولا تاوتوێی چه‌ندین ته‌وه‌ری وه‌ك چۆنێتی پێشخستنی هه‌ماهه‌نگییه‌كانی هه‌ردوو وڵات به تایبه‌ت له بواری بازرگانی و وزه، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و سه‌رله‌نوێ بونیاتنانه‌وه‌ی عێراق ده‌كه‌ن.
چاوەڕوان دەکرێت له كۆبوونه‌وه‌كاندا هه‌ردوولا ئاڵوگۆری بیروڕا بكه‌ن له‌باره‌ی ته‌وه‌ره هه‌رێمی و ناوچه‌ییه‌كان كه له نزیكه‌وه په‌یوه‌ندییان به توركیا و عێراقه‌وه هه‌یه.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن