Ahmet Dursun,Ramal Abdullah Mahmood
15 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 15 مای,س 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
حوسامه‌ددین ئاشینا راوێژكاری سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی هۆشداری دا بە سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ به‌وه‌ی كه "به‌ره‌و جه‌نگ ده‌چێت".
حوسامەددین ئاشینا كه هەروەها سه‌رۆكایه‌تی ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیجی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئێرانیش ده‌كات له تویتێكدا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشاوه كه هه‌نگاوه‌كانی ئیداره‌ی واشنتۆن به‌رامبه‌ر تاران له‌وانه‌یه ببێت به هۆی جه‌نگ.
راوێژكاری سه‌ركۆماری ئێران هۆشداری دا به تره‌مپ له‌باره‌ی "پلانه‌كان"ی راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا، جۆن بۆڵتۆن و گوتی: "دۆناڵد تره‌مپ به دوای ئهوهدابووی رێككه‌وتنێكی باشتر (له بری رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی) له‌گه‌ڵ ئێران (واژوو) بكه‌ی، به‌ڵام ده‌بینی كه له بری ئه‌وه به‌ره‌و جه‌نگ ده‌چی".
حوسامەددین ئاشینا ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه له ئه‌گه‌ری چوونه ناو جه‌نگ له‌وانه‌یه تره‌مپ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ٢٠٢٠ بدۆڕێنێت.