Süleyman Elçin,Rewa Mahmood Hasan
15 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 15 مای,س 2019
ئانتالیا-AA
بەسەرپەرشتی فەرماندەیی هێزە دەریاییەکانی تورکیا و بە بەشداری ١٣١ کەشتی، ٥٧ فڕۆکە و ٣٣ هەلیکۆپتەر، مانۆڕی پلانی گەورە لە هەرسێ ئەو دەریایەی کە چواردەوری ئانادۆڵویان داوە، بەناوی گورگی دەریا-٢٠١٩ بەردەوامی هەیە.
لە بەشی رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست، فەرماندەی گرووپی ئەرکی باشوور، ئەدمیرال حەسەن ئۆزیورت لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنووسان ئاماژەی بەوەدا کە هێزە دەریاییەکان لە تەواوی دەریاکاندا بە جۆشوخرۆشێکی زۆرەوە چالاکییەکانیان بەردەوامی هەیە.
حەسەن ئۆزیورت گوتی: "هێزە دەریاییەکان لەم مانۆڕەدا کەشتیگەلێک کە لە جیهانی پێشکەوتووەکانیشدا بەکەمی بیندراوە، فڕۆکەی پۆلیسی دەریایی و هەلیکۆپتەری دەریایی، بەکاردەهێنن و لە مانۆڕەکەدا لە کۆی ١٦ کەشتیگەلی جەنگی هێرشبەر ١٤یان و لە کۆی نۆ کەشتی هەشتیان و لە کۆی ١٢ ژێردەریایی ١٠یان و ١٩ بەلەمی هێرشبەر بەشدارن لە مانۆڕەکەدا.
سەرجەم لە مانۆڕەکەدا، ١٣١ کەشتی، ٥٧ فڕۆکە، ٣٣ هەلیکۆپتەر بەشدارن و ٢٥ هەزار و ٩٠٠ کارمەند بەشدارن لە ئەرکەکەدا.
حەسەن ئۆزیورت ئاماژەی بەوەدا کە لە مانۆڕەکەدا هاوشانی ئەو کەشتییە میللیانەی بە توانای ناوخۆیی پێشخراون بە مەبەستی لێدانی خێرای ئامانجەکانی سەر دەریا، فڕۆکە بێ فڕۆکەوانی چەکدار و بێ چەک، سیستەمی دوورمەودای مووشک لە کەشتییەوە بۆسەر وشکانی .
مانۆڕەکە ٢٥ ئایار کۆتایی دێت.