Çiğdem Alyanak,Gökhan Yılmaz,Hemın Othman Mohammed
23 کانوونی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 24 کانوونی یەکەم 2018
ئیستانبوڵ - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌بۆنه‌ی رۆژی كریسمس-ه‌وه پیرۆزبایی ئاراسته‌ی هاووڵاتییانی مه‌سیحی كرد.
سهركۆمار ئه‌ردۆغان، په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی هاووڵاتییانی مه‌سیحی كرد به‌بۆنه‌ی رۆژی كریسمس-ه‌وه.
له په‌یامه‌كه‌یدا سەرکۆمار ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند "له‌ژێر رۆشنایی شارستانیه‌ته‌كه‌مان، وه‌ك چۆن به‌درێژایی مێژوو جیاكاری نه‌كردووه له نێوان مرۆڤه‌كاندا به‌پێی ره‌گه‌ز، نه‌ژاد، زمان، ئایین و مه‌زهه‌ب ئه‌مڕۆش ئێمه گرنگییه‌كی زۆر ده‌ده‌ین به هه‌موو هاووڵاتییانمان كه ئازادانه به شێوازی كولتوور، ئایین و نه‌ریته‌كانی خۆیان بژین".
هه‌روه‌ها له په‌یامه‌كه‌ی ئه‌ردۆغاندا هاتووه "له‌م جوگرافیایه‌دا كه كولتوور و نه‌ریتی جۆراوجۆر سه‌دان ساڵ له ئاشتییدا به‌یه‌كه‌وه ژیاون باوه‌ڕمان وایه جیاوازییه‌كان به ده‌وڵه‌مه‌ندی ببینرێت و رێزی به‌رامبه‌ری و دادپه‌روه‌ری، ئازادی ئایین و په‌رستش بكرێته بنه‌ما و یه‌كێتیی و به‌یه‌كه‌وه بوونمان زیاتر به‌هێزبكه‌ین. هیوادارم هاووڵاتییانی مه‌سیحیمان رۆژی كریسمس كه له‌ژێر رۆشنایی باوه‌ڕی خۆیاندا یادیدهكهنهوه ببێته هۆی به‌دیهاتنی كه‌شوهه‌وای پشتیوانی له یه‌كتری و رێزی به‌رامبه‌ری، پیرۆزبایی رۆژی كریسمس له ته‌واوی مه‌سیحییه‌كانی جیهان و هاووڵاتییانی مه‌سیحیمان به‌تایبه‌تی ده‌كه‌م".