Hanife Sevinç, Berk Özkan, Hatice Şenses Kurukız,Güç Gönel
29 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 29 شوبات 2020
هه‌ولێر - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی دوا پێشهاته‌كانی ئیدلب و ره‌وشی سووریاوه رایگه‌یاند "ناهێڵین خوێنی شەهیدەکانمان بەفیڕۆ بڕوات، تا ئێستا زیاتر له دوو هەزار و ١٠٠ چەکداری رژێم(ی به‌شار ئه‌سه‌د) کوژراون و نزیکەی ٣٠٠ ئۆتۆمبێلی سەربازیشیان تێکشکێندراون".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتارانی بازنه‌ی ئیستانبوڵ له نووسینگه‌ی كار له كۆشكی كۆماریی دۆڵمهباهچه له ئیستانبوڵ، له‌باره‌ی دوا پێشهاته‌كانی ئیدلب و ره‌وشی سووریاوه دوا.
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به جه‌ختكردنه‌وه‌ی له‌وه‌ی كه بابه‌تی سووریا بۆ توركیا هه‌رگیز سه‌ركه‌شی یان هه‌وڵی فراوانكردنی سنووره‌كانی نییه گوتی: "ئێمه نه چاومان بڕیوەتە نه‌وت نه خاك، ده‌مانه‌وێت به ناوچه‌یه‌كی ئارام گه‌ره‌نتی سنووره‌كانمان بكه‌ین. بێ ئاگاییە وا بزانین ئەوانەی ئەمڕۆ سووریایان کردووەتە سێ بەشەوە، رێز لە یەکپارچەیی خاکی تورکیا دەگرن. به‌رده‌وام ده‌بین له هه‌وڵه‌كانمان بۆ ئه‌وه‌ی به درێژایی سنووره‌كانمان ناوچه‌یه‌كی ئارام به قوڵایی ٣٠ كیلۆمه‌تر له سووریا دروست بكه‌ین. به‌نیگه‌رانییه‌وه له ره‌وشی ئه‌وانه ده‌ڕوانم كه هێشتاش له واتای خه‌باتی وڵاته‌كه‌مان له سووریا تێ نه‌گه‌یشتوون. پێویسته هه‌موو كه‌سێك ئەوە بزانێت، ئه‌و خه‌باته‌ی کە له سووریا ده‌یكه‌ین په‌یوه‌ندی به داهاتووی هه‌موومانه‌وه هەیه و ئه‌وه‌ش قبوڵ بكات".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رنجی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئێمه له‌سه‌ر داوای به‌شار ئه‌سه‌د نه‌چووینه‌ته (سووریا)، به‌ڵكو له‌سه‌ر داوای گه‌لی سووریا چووینه‌ته ئه‌وێ و گوتی: "تا گه‌لی سووریا نه‌ڵێت 'ته‌واو ئه‌م كاره ته‌واو بوو'، به‌نیاز نین ئه‌وێ جێ بهێڵین. نزیكه‌ی چوار ملیۆن كه‌س به‌هۆی هێرشه خوێناوییه‌كانی رژێمه‌وه به‌ره‌و سنووره‌كانمان دێن. له‌ئێستادا یەک ملیۆن ٥٠٠ هەزاریان له سنوورهكانماندان. سێ ملیۆن ٧٠٠ هەزار هاووڵاتی سووریامان پەناداوە، ناتوانین بەرگەی لێشاوێکی نوێی کۆچ بگرین".
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به هێرشه‌كانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د بۆسه‌ر یه‌كه‌كانی سوپای توركیا له ئیدلب گوتی: "ژمارەی شەهیدەکانمان لە ئیدلب لە ٣٤ەوە بۆ ٣٦ بەرزبووەوە. پێموایە شەهیدەکانمان لووتکەی خەباتی نەتەوەیی وڵاتەکەمانن. ناهێڵین خوێنی شەهیدەکانمان بەفیڕۆ بڕوات، تا ئێستا زیاتر له دوو هەزار و ١٠٠ چەکداری رژێم کوژراون و نزیکەی ٣٠٠ ئۆتۆمبێلی سەربازیشیان تێکشکێندراون. له ئێوارەی دوێنێوە، حه‌وت كۆگا كه به‌رهه‌می كیمیاییان تیادابوو ته‌قێندراونه‌ته‌وه. هه‌رگیز ئارەزووی ئه‌وه‌مان نه‌كردووه كاره‌كه بگاته ئه‌و حاڵه، به‌ڵام مادام خۆیان زۆریان لێكردین ده‌بێت ده‌ره‌نجامه‌كه‌شی ببینن. پێداگری خۆمان نیشانی رژێمی ئەسەد و هاوپەیمانەکانی دەدەین"
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له باره‌ی ئه‌و پێشهاتانهیشهوه ره‌خنه‌ی له سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په، كه‌مال كڵچدارئۆغڵو گرت و گوتی: "بەدرێژایی دوێنێ لەگەڵ سەرکردەی وڵاتانی جیهان پەیوەندی تەلەفۆنیمان هەبووە، جگە لە سەرۆکی گەورەپارتی ئۆپۆزسیۆن. بەڕێزیان پێیان نەکرا تەلەفۆنێک بکەن، لەبەرئەوەی کە دەیانەوێت ئێمە پەیوەندییان پێوە بکەین، وڵاتانی جیهان تەلەفۆن بۆ ئێمە دەکەن، تۆش پەیوەندی بکە تا هەموو وردەکارییەکانت بۆ باس بکەین".
سه‌ركۆماری توركیا له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی سنوورهكانیانش به رووی كۆچبه‌راندا گوتی: "چەند مانگێک لەمەوبەر، گوتمان ئەگەر رەوشەکە بەم شێوەیە بەردەوام بێت، ناچاردەبین سنوورەکان بکەیەنەوە. قسەکەمانیان پێ ناخۆش بوو و باوەڕیان نەکرد. ئێمەش دوێنێ سنوورەکانمان کردەوە و تا بەیانی ئەمڕۆ ١٨ هەزار کەس لە سنوور پەڕیونەتەوە، بەڵام تا ئێستا ژمارەکە گەیشتوەتە ٢٥-٣٠ هەزار کەس. لەمەودواش سنوورەکانمان داناخەین".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتیشی: ''به به‌ڕێز (سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر) پوتین-یشم گوت 'ئێوه له‌وێ چ كارێكتان هه‌یه؟' ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت بنكه دروست بكه‌ن، دروستی بكه‌ن، به‌ڵام رێگه‌مان پێ مه‌گرن''.
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌مریكا و رووسیا ئه‌و به‌ڵێنه‌یان نه‌برده سه‌ر كه یه‌په‌گه و په‌یه‌ده له‌و ناوچانه‌ی سووریا دووربخه‌نه‌وه و ئه‌و كاره‌یان پێنه‌كرا و گوتی: ''ئه‌وانه‌ی هه‌زاران بارهه‌ڵگر كۆمه‌كی ته‌قه‌مه‌نی چه‌ك، ئۆتۆمبێل و پێداویستیان دا به رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان له كاتێكدا رژێم به واتایه‌كی جیددی چه‌ك، ته‌قه‌مه‌نی، پێداویستی و مووشه‌ك و هه‌موو شتێكی له‌و وڵاتانه‌وه وه‌رگرت، هیچ كه‌سێك نه له‌و بابه‌ته‌دا هیچ پشتیوانیه‌ك له توركیا ده‌كات، نه له‌باره‌ی په‌نابه‌رانه‌وه هاوكاری ده‌كات. با ئه‌وه له‌بیر نه‌كه‌ین له یه‌كه‌م كرده‌ی په‌كه‌كه‌وه كه له ١٩٨٤ه‌وه ئه‌نجامیداوه له خاكی خۆماندا، نزیكه‌ی حه‌وت هه‌زار و ٥٠٠ كارمه‌ندی ئاسایشمان هەروەها، نزیكه‌ی شه‌ش هه‌زار و ٨٠٠ هاووڵاتی مه‌ده‌نیمان له‌ده‌ستداوه. ژماره‌ی ئه‌و تیرۆریستانه‌ی ته‌نها ئه‌مڕۆ له سووریا مه‌شقیان پێكراوه و پڕچه‌ككراون، ده‌ڵێن ٤٠ بۆ ٦٠ هه‌زارن".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی كێشه ئابوورییه‌كان و گه‌شه‌ی ئابووری تورکیاوە گوتی: "توركیا پێداگیرانه به‌رده‌وامه له هه‌نگاوه‌كانی بەرەو پێشه‌وه بە ئامانجی چاره‌سه‌ركردنی كێشه ئابوورییه‌كان به‌هۆی ئه‌وه‌ی دووچاری یه‌كێك له هێرشه هه‌ره ژێربه ژێره‌كانی ئابووری بووه‌وه له ٢٠١٨. هه‌ر زانیارییه‌ك دێت (له‌باره‌ی ئابووری)، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه قۆناغی كه‌وتنه‌وه سه‌رخۆمان جێ هێشته‌وه و دیسانه‌وه به‌ره‌و هه‌ڵكشان ده‌چین. لە ساڵی ٢٠١٩دا و لەڕێی گەشەکردنی سەدا یەکەوە وەڵامی پێویستی ئەوانەمان دایەوە کە دەیانگوت تورکیا هەرەسدەهێنێت".