Emre Ilıkan
29 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 29 شوبات 2020
وان-AA
پشیلەی وان یەکێکە لە جۆرە دەگمەنەکانی پشیلە لە جیهاندا، بەم هۆیەوە لە زانکۆی یوزونجویڵ ناوەندێکی تایبەت بە پاراستن و لێکۆڵینە لەم جۆرە پشیلەیە کراوەتەوە.
یەکێکیش لەو پشیلانە لە مانگی کانوونی دووەمدا، چوار بێچوی بووە و بەمەش یەکەم کۆمەڵە بێچوی ساڵی ٢٠٢٠ هاتونەتە دنیاوە.
لەوبارەیەوە بەڕێوبەری ناوەندی لێکۆڵینەوە و پاراستنی پشیلەی وان، عەبدوڵڵا کایا لە لێدوانێکیدا بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ئاژەڵێکی دەگمەن کە لەژێر چاودێریدایە چەند بێچووی زیاتری ببێت ئەوەندە زیاتر ئێمە خۆشحاڵ دەکات. یەکێک لە پشیلەکانی ناوەندەکەمان چوار بێچووی بووە. زاووزێی پشیلەکان تا مانگی تشرینی یەکەم بەردەوام دەبێت. هیوادارم ئەمساڵ ساڵێکی پڕبەرەکەت بێت بۆ ئێمە. پشیلەکانی ناوەندەکەمان لە کاتی خۆیدا ڤاکسین دەدرێن و لە پلەیەکی گەرمی گونجاودا چاودێری دەکرێن. لەکاتێکدا پشیلەی ئاسایی لە مانگی ئاداردا، دەست بە زاووزێ دەکات، بەڵام بەهۆی گونجاوی کەشی ناوەندەکەمانەوە پشیلەکانی ئێرە زووتر دەستیان بە زاووزێ کردووە".
پشیلەی وان جۆرێکی تایبەتی پشیلەیە و بەهۆی تیسکە سپییەکانی، شێوازی رۆشتنی و چاوە دوڕەنگییەکانیەوە شێوەیەکی ناوازەی هەیە.