Fakhradin Ibrahim Mohammad
29 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 29 شوبات 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: ''بابه‌تی سووریا بۆ توركیا هه‌رگیز سه‌ركه‌شی یان هه‌وڵی فراوانكردنی سنووره‌كانی نییه''.
سه‌ركۆماری توركیا له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی توركیا گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی دۆخی ئه‌م دوایانه‌ی ئیدلبه‌وه گوتی: ''نزیكه‌ی چوار ملیۆن كه‌س به‌هۆی هێرشه خوێناوییه‌كانی رژێمه‌وه به‌ره‌و سنووره‌كانمان دێن. له‌ئێستادا یەک ملیۆن ٥٠٠ هەزاریان له سنوورهكانماندان''.
له‌باره‌ی ره‌خنه‌كان له‌سه‌ر دۆخی سووریا و هه‌ڵویستی توركیا، ئه‌ردۆغان: "به‌نیگه‌رانییه‌وه له ره‌وشی ئه‌وانه ده‌ڕوانم كه هێشتاش له واتای خه‌باتی وڵاته‌كه‌مان له سووریا تێ نه‌گه‌یشتوون".
ئه‌ردۆغان گوتیشی: ''ئیدلب وه‌ك بابه‌تێكی خه‌یاڵی و ورووژاندن هاته به‌رده‌ممان بۆ گۆشه‌گیركردنی وڵاته‌كه‌مان و زه‌وتكردنی ده‌ستكه‌وته‌كانی دیكه‌مان''.