28 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 28 شوبات 2020
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ئەنجامدا.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی لە فەرمانگەی پەیوەندییەکان سەربە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بڵاوکراوەتەوە، لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان ئەردۆغان و ترەمپ، تاوتوێی پرسەکانی دووقۆڵی و دواپێشھاتەکانی ئیدلب و پرسەکانی ناوچەکە کراوە.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ جەختی لە پێداگری تورکیا لە کشانەوەی ھێزەکانی رژێمی سووریا لەو ناوچانەی ئیدلب کردەوە کە لە لێکتێگەیشتنی سۆچیدا ئاماژەی پێکراوە.
ئەردۆغان و ترەمپ ھاوڕابوون لەسەر پرسی دەستبەجێ ھاویشتنی ھەنگاوی زیاتر لەبارەی راگرتنی درامای گەورەی مرۆیی لە ئیدلب.