Mesut Varol,Özkan Bilgin
07 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 09 ئاب 2019
وان - AA
له‌خانه‌ی چاودێریی پشیله‌ی وان له زانكۆی یوزونجویڵی وان، پشیله‌یه‌ك به‌ناوی نازلی به‌جارێك 10 بێچووی خسته‌وه.
پشیله‌ی وان كه به هێمنی و توكه سپی و نه‌رم و ئاوریشمیه‌كه‌یان و ره‌نگی جیاوازی چاویان به‌ناوبانگن، به‌مه‌به‌ستی پاراستن و هێشتنه‌وه‌یان، به‌هه‌ستیارییه‌وه پارێزگاری‌یان لێده‌كرێت.
له خانه‌ی چاودێریی پشیله‌ی وان كه یه‌كێكه له‌و شوێنانه‌ی زۆرترین گه‌شتیار سه‌ردانی ده‌كه‌ن، تا دێت ژماره‌ی پشیله‌كان له‌زیادبووندایه.
نازلی یه‌كێكه له پشیله‌كانی خانه‌كه و به‌جارێك 10 بێچووی خسته‌وه و یه‌كه‌م جاره پشیله‌یه‌كی وان به‌جارێك 10 بێچوو بخاته‌وه.