Sinan Uslu
07 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 07 ئاب 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا، مسته‌فا شه‌نتۆپ جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه چیتر توركیا مه‌حكومی یه‌كێك له جه‌مسه‌ره‌كانی جه‌نگی سارد نییه و وڵاتێكیش نییه كه به‌ندی ده‌ستی دژیه‌كییه نێوخۆییه‌كان بێت و له داهاتووشدا به‌وشێوه‌یه نابێت و رایگه‌یاند "له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌یی و گه‌ردوونییش هه‌ست به هێزی خۆمان ده‌كه‌ین و له رووی ئاشكراكردنی ئه‌و هێزه له‌سه‌ر زه‌مینه دیپلۆماسیی، سێ مه‌رجمان هه‌یه: پارێزگارییكردن له به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانییه‌كانمان، چاكه‌ی هاوبه‌شی مرۆڤایه‌تی له‌سه‌ر بناغه‌ی ئاشتی و عه‌قڵانیبوون".
مسته‌فا شه‌نتۆپ له‌گه‌ڵ باڵیۆزانی توركیا كه له چوارچێوه‌ی ١١یه‌مین كۆنفرانسی باڵیۆزهكاندا له توركیان له خوانێكی به‌یانیدا له په‌رله‌مان كۆبوویه‌وه.
شه‌نتۆپ داوای لێخۆشبوونی بۆ عوسمان كۆسه كرد كه له شاری هه‌ولێر له ئه‌نجامی هێرشێكی چه‌كدارییدا گیانی له‌ده‌ستدا.
له میانی گوتارێكیشدا سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد توندڕه‌ویی، نه‌ژادپه‌رستیی، ئیسلامۆفۆبیا و دوژمنایه‌تییكردنی بیانییه‌كان كه له وڵاتانی خۆرئاوا روو له هه‌ڵكشانه، تیرۆریزم كه سه‌رچاوه و جوگرافیای هه‌ر شوێنێك بێت و به‌رده‌وامه له‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه بێت بۆ سه‌ر جیهان، نا یه‌كسانییه‌كان له داهات و دابه‌شكردنیدا، قه‌یرانی كه‌شوهه‌وا، ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆرهه‌ڵات-خۆرئاوا و باكوور-باشوور و سته‌مكارییه‌كان، بنه‌ڕه‌تیترین كێشهگهلێكن كه جیهان به‌ره‌وڕووی بووه‌ته‌وه.
مسته‌فا شه‌نتۆپ تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی توركیا كه كه‌وتووه‌ته نێوه‌ندی ئه‌م گرفتانه‌وه كه یه‌كتر گه‌وره ده‌كه‌ن و هه‌وڵه‌كانی چاره‌سه‌ر زه‌حمه‌ت ده‌كه‌ن له رووی ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی كه پێگه جوگرافییه‌كه‌ی بووه‌ته هۆكاریان و له چوارچێوه‌ی ئه‌و ئاڵنگارییانه‌ی كه په‌یوه‌ندییه دووقۆڵی و فرهلایهنییهكان به‌ره‌وڕووی بوونه‌ته‌وه، به قۆناغێكی ئاڵۆزی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌دا تێده‌په‌ڕێت و گوتی:
"هه‌وڵه‌كانمان له پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه ئابوورییه‌كانمان و مافه‌كانمان له خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوەڕاست و له قوبرس، قه‌یرانی سووریا و ئه‌نجامه‌كه‌ی كه قه‌یرانی په‌نابه‌رانه، رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان كه چوار ده‌وری وڵاته‌كه‌مانیان داوه وه‌ك په‌كه‌كه، په‌یه‌ده/یه‌په‌گه و داعش، ئاسته‌نگ و نادادییه‌كان كه له په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و ئه‌مریكا به‌ره‌وڕووی بووینه‌ته‌وه، تاقیكردنه‌وه سه‌ره‌كییه‌كانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌مانن كه پێویسته به ناچاری به‌ره‌نگاریان بێته‌وه. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م تاقیكردنه‌وه سه‌ختانه‌دا، یه‌كێك له دڵنیایییه گه‌وره‌كانی ئێمه، بریتییه له‌وه‌ی كه كارمه‌نده هێژاكانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌مان، خاوه‌ن ئه‌زموونێكی مه‌زنن، ئه‌و سه‌رده‌م و جیهانه‌ی كه تیایدا ده‌ژین، باش ده‌ناسن و له‌كاتی به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه‌كانیاندا پشت به میراتی مێژوویی و دامه‌زراوه‌یی ده‌وڵه‌تێكی مه‌زن ده‌به‌ستن".