Emrah Oktay,Ramal Abdullah Mahmood
10 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 11 حوزەیران 2019
ئیستانبوڵ – AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی مامه‌ڵه‌ی ناشیاوی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی كه‌فلاڤیك به‌رامبه‌ر یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی توركیا كه به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له یارییه‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه له گرووپی H له پاڵه‌وانێتی تۆپی پێی ئه‌ورووپا ٢٠٢٠ چوونه‌ته ئایسلاند؛ په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی توركیا، نیهاد ئۆزده‌میر ئه‌نجام دا.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی توركیا رایگه‌یاند، سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ته‌له‌فۆنی بۆ سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی توركیا، نیهاد ئۆزده‌میر كردووه و پێی راگه‌یاندووه له‌مباره‌یه‌وه وه‌ك ده‌وڵه‌ت هه‌موو رێوشوێنێكی پێویستیان گرتۆته به‌ر.
ئه‌ردۆغان داوایشی له ئۆزده‌میر كردووه كه به یاریزانان و تیمی ته‌كنیكی بڵێت: "با مامۆستا شه‌نۆڵ گونه‌ش و یاریزانانمان وره‌یان به‌رز بێت، گه‌لی تورك له‌گه‌ڵ ئه‌وانه".
ئۆزده‌میریش سوپاسی سه‌ركۆمار ئه‌ردۆغان-ی كردووه بۆ پشتگیری و پشتیوانیكردنی له هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی توركیا.