Yusuf Aydın Deniz
10 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 11 حوزەیران 2019
ئیستانبوڵ - AA
وەزارەتی وەرزش و لاوانی تورکیا رایگەیاند، دوای ئەوەی ھەڵبژاردەی نیشتمانی بۆ تۆپی پێ لە میانی پاڵاوتنەکانی جامی ئەورووپا ٢٠٢٠ لە گرووپی H لە میانی گەیشتنی بە فڕۆکەخانەی رێکیاڤیک رووبەڕووی ھەڵسوکەوتی نەشیاوی دوور لە گیانی وەرزشی بووەوە، وەزیری وەرزش و لاوان، محەمەد قەسابئۆغڵلو، بڕیاریدا بە مەبەستی پاڵپشتیکردن لە ھەڵبژاردەی تۆپی پێی تورکیا سەردانی ئایسلاند بکات.
محەمەد قەسابئۆغڵو دوای دەربرینی ناڕەزایەتی لە هەمبەر ئەو ھەڵسوکەوتەی لە کۆنترۆل بەرامبەر بە یاریزانان کراوە، بڕیاریدا وەک پاڵپشتییەک سبەی ئامادەی یاریەکە بێت.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بە لێدوانی محەمەد قەسابئۆغڵو دراوە کە رایگەیاندووە "ئەوەی دوێنی بەرامبەر بە ئەندامانی ھەڵبژاردەکەمان کرا، لەگەڵ ھیچ یاسایەکی نێودەوڵەتی و وەرزشی ناگونجێت، بە مەبەستی کۆنترۆڵکردنی بارودۆخەکە سبەی سەردانی ئایسلاند دەکەم ھەڵبژاردەکەمان تەنھا نییە، وەک کۆماری تورکیا و ھاونیشتمانیان بە ھەموو شێوەیەک پاڵپشتی ھەڵبژاردەکەمان دەکەین و لەگەڵیان دەبین".