Abdullah Shukur
11 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 12 حوزەیران 2017
وەزیری ناوخۆی تورکیا، سولەیمان سۆیلو لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر:
"لە نۆ مانگی رابردووی ئەمسال، ئامارەکان بەم شێوەیە: ھەزار و ٦٨ تیرۆریست کوژراون، ٢٧ بریندار، ٣٦٩ کەس بە ساغی دەستگیرکراون و ٢٨٩ کەسیش خۆیان رادەستکردووەتەوە. ئەمەش بەرھەمی پێداگری ئێمەیە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر. لە کۆتا نۆ مانگی رابردوو رێگری لە ٣٦٠ کردەوەی تیرۆریستی کراوە. ئەمەش ئامارێکی گرنگە. ئەمە ئەنجامی ئەو سەرکەوتنەیە کە ھێزە ئەمنییەکان بەدەستیانھێناوە.
موش - AA
وەزیری ناوخۆی تورکیا، سولەیمان سۆیلو گوتی"لە نۆ مانگی رابردووی ئەمسال، ئامارەکان بەم شێوەیە: ھەزار و ٦٨ تیرۆریست کوژراون، ٢٧ بریندار، ٣٦٩ کەس بە ساغی دەستگیرکراون و ٢٨٩ کەسیش خۆیان رادەستکردووەتەوە. ئەمەش بەرھەمی پێداگری ئێمەیە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر. لە کۆتا نۆ مانگی رابردوو رێگری لە ٣٦٠ کردەوەی تیرۆریستی کراوە. ئەمەش ئامارێکی گرنگە. ئەمە ئەنجامی ئەو سەرکەوتنەیە کە ھێزە ئەمنییەکان بەدەستیانھێناوە.
سویلو بەمەبەستی ئەنجامدانی چەند کۆبوونەوەیەک سەردانی پارێزگای موشی کرد و لەوێشەوە لەگەڵ پارێزگار سێدار یەڤوز و سەرۆکی شارەوانی فەبات ئاسیا و پەرلەمانتاری موش لەسەر لیستی ئاک پارتی محەمەد ئەمین شیمشەک چووە شارۆچکەی مەلازگیرت. سۆیلو سەردانی فەرماندەیی جەندرمەی پارێزگاکەی لەو شوێنە کرد و وتارێکی پێشکەش کرد. سۆیلو رایگەیاند کە سەرکەوتنی زۆر گەورەیان لە بەرەنگاربوونەوەی دژی تیرۆر بەدەستھێناوە.
سۆیلو رایگەیاند کە تەنھا ئەمڕۆ ھێزەکانی جەندرمە ١٤٣ ئۆپەراسیۆنی ئەنجامداوە و تەنھا لە شارۆچکەی لیجە ١٠ ھەزار جەندرمە و پۆلیس و ھێزی ئەمنی و پاسەوانی گوند بەشداریان لە ئۆپەراسیۆنەکانی دژی تیرۆر و ماددە ھۆشبەرەکان کردووە. وەزیری ناوخۆی تورکیا ئاشکراشی کرد کە پۆلیس و جەندرمە، بە پلانی نوێ و مۆدێرنەوە ھەنگاوی پێویست لەبارەی بابەتەکانی ئاسایشی ناوخۆ دەھاوێژێن و ئەمەشیان بە بەکارھێنانی تەکنۆلۆجیای نوێ و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و ئۆتۆمبێڵی زریپۆش زیاتر پێشخستووە.
سۆیلو باسی لە ئامارەکانی نۆ مانگی دوایی لە بەرەنگاربوونەوەی دژی تیرۆر کرد و رایگەیاند کە تەنھا لەو ماوەیەی رابردوو، ھەزار و ٢٥٦ حەشارگەیان خاپوورکردووە. گوتیشی: "لە نۆ مانگی رابردووی ئەمسال، ئامارەکان بەم شێوەیە: ھەزار و ٦٨ تیرۆریست کوژراون، ٢٧ بریندار، ٣٦٩ کەس بە ساغی دەستگیرکراون و ٢٨٩ کەسیش خۆیان رادەستکردووەتەوە. ئەمەش بەرھەمی پێداگری ئێمەیە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر. لە کۆتا نۆ مانگی رابردوو رێگری لە ٣٦٠ کردەوەی تیرۆریستی کراوە. ئەمەش ئامارێکی گرنگە. ئەمە ئەنجامی ئەو سەرکەوتنەیە کە ھێزە ئەمنییەکان بەدەستیانھێناوە.