Ramal Abdullah Mahmood
25 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 26 ئادار 2017
واشنتۆن – AA
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ریکس تیلەرسین ٣٠ی ئەم مانگە سەردانی تورکیا دەکات بەمەبەستی زەمینەسازی زیاتر بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی هەردوو وڵاتی ئەندام لە ناتۆ.
لەمبارەیەوە راگەیەنراوێک بەناوی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، مارک تۆنەر بڵاوکراوەتەوە کە ئاماژەی بەوە داوە ریکس تیلەرسن لە ئەنقەرە لەگەڵ گەورە بەرپرسانی تورکیا لە نێویشیاندا سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان کۆدەبێتەوە.
راگەیەنراوەکە جەختی لەوە کردووەتەوە کە سەردانەکە زەمینەی زیاتر دەڕەخسێنێت بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی ئەندام لە ناتۆ. تیایشیدا هاتووە "ریکس تیلەرسن جارێکی دیکە تیشک دەخاتە سەر رۆڵی بەرچاوی تورکیا لە هێنانەدی سەقامگیری ناوچەکە و گفتوگۆ لەبارەی بژاردەکان دەکەن بۆ شکستپێهێنانی داعش لە سووریا و عێراق".