Ramal Mahmood
22 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 23 کانوونی یەکەم 2016
جددە - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوشئۆغڵو بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی نائاسایی لیژنەی راپەڕاندنی رێکخراوی هاریکاری ئیسلامی لەبارەی حەلەب سەردانی شاری جددەی سعوودیەی کردووە و دەستی کردووە بە چالاکییە فەرمییەکانی.
چاوشئۆغڵو سەرەتا لە جددە لەگەڵ سکرتێری گشتیی رێکخراوی هاریکاری ئیسلامی، یوسف ئەلعوسەیمین، وەزیری دەرەوەی کوێت شێخ سەباح خالید ئەحمەد ئەلسەباح و وەزیری دەرەوەی سعوودیە، عادل ئەلجوبەیر کۆبووەوە.
ئەم کۆبوونەوە چوارقۆڵییە لە بارەگای گشتیی رێکخراوی هاریکاری ئیسلامی ئەنجامدرا و رۆژەڤی کۆبوونەوەی نائاسایی لیژنەی راپەڕاندن تاوتوێ کرا.
وەزیری دەرەوە مەولود چاوشئۆغڵو بە سیفەتی سەرۆکی خولی سەرۆکایەتی کۆبوونەوە نائاسییەکە دەکات، لە کۆبوونەوەکەدا دوا پێشهاتەکانی سووریا و بەتایبەتی رەوشی حەلەب گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت.