Etem Geylan,Hemın Othman Mohammed
19 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 20 مای,س 2019
ئیستانبوڵ - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند "به‌دڵنیایییه‌وه ئێمه شتێكمان نییه له ئارادابێت وه‌ك هه‌نگاونان بۆ دواوه له باره‌ی S-400. ئه‌و كاره ته‌واوبووه".
له میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ گه‌نجانی وڵاته‌كه‌ی له كۆشكی دۆڵمهباهچه، ئه‌ردۆغان گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
له وه‌ڵامی پرسیاری خوێندكارێكدا له‌باره‌ی بابه‌تی S-400 و F-35، ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "ئێمه بابه‌تی S-400مان ته‌واوكردووه. واتا به‌دڵنیایییه‌وه ئێمه شتێكمان نییه له ئارادابێت وه‌ك هه‌نگاونان بۆ دواوه له باره‌ی S-400. ئه‌و كاره ته‌واوبووه و رێككه‌وتنه‌كه‌مان ئه‌وه‌یه له ته‌مووزه‌وه S-400كانمان راده‌ست بكرێت. ره‌نگه ئه‌وه پێشبخرێت و زووتر وه‌ریبگرین. S-400 سیستمێكی به‌رگرییه. له دوای S-400 هه‌روه‌ها S-500 جێگه‌ی باسه. له S-500 شدا به‌رهه‌مێكی هاوبه‌ش ده‌بێته جێی باس. له S-400 شدا به‌رهه‌مێكی هاوبه‌ش ده‌بێته جێی باس".
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به فڕۆكه‌ی جه‌نگیی F-35 كه خوازیارن له ئه‌مریكای بكڕن، ئه‌ردۆغان گوتی: "دره‌نگ یان زوو F-35كان وه‌رده‌رگرین، پشتوان به‌خوا S-400كانیش ده‌هێنین بۆ وڵاته‌كه‌مان".